riklam

کچەخوێندکارێکی کورد لەیەکەمەکانی ئەڵمانیایە

ژنان‌ 11:25 AM - 2021-06-26
.

.

دلۆڤان مستەفا کچە خوێندکارێکی کوردی رۆژائاوایە وتەمەنی 19 ساڵە ، بۆماوەی 7 ساڵە لەگەڵ خانەوادەکەی لەشاری حەلەبەوە خۆیان گەیاندۆتە ئەڵمانیاو وەک پەنابەر تیایدا  دەژین.

ئەو کچە لەیەکێک لە خوێندنگەکانی بەرلینی پایتەخت خوێندکاری قۆناغی کۆتایی ئامادەییە Abitur   و بە وەرگرتنی نمرەی 1 توانی لەسەر ئاستی ئەڵمانیا ببێتە یەکێک لە یەکەمەکانی ئەو قۆناغە.

ئەو کچە لە دیدارێکدا بۆ ڕۆژنامەی بەرلینە مۆرگن پۆست دەڵێت لەبەر شەڕو شۆرو تۆپپباران  لەگەڵ کەسوکارو خانەوادەکەم رامان کردوە بۆهەرێمی کوردستان ولەوی ئاهێکمان بەبەردا هاتەوە، بەڵام ئەو هیواو ئاواتەکانەی کەهەمبو لەبەر ئاوارەیی هەمووی پوکاونەوە،  لەگەڵ گەیشتینە ئەڵمانیا دەرفەتی زیاترمم لەبەردەم کراوەیەوەو لەپاڵ خوێندن و فێربونی زمان لە خولێکی مۆسیقادا بەسەرکوتویی فێری ئامێری کەمانیش بوم وئێستا بەسەرکەوتوی بەشداری چالاکیەکان دەکەم ، وەک خۆی دەڵێت لەبواری وەرزشیشدا لە خوێندنەگەکەی یاری تێنس دەکات.

دلۆڤان بەهۆی بەرزی نمرە نایابەکەی کەباڵاترین نمرەیەو دەکاتە  100نمرەی ئاسایی ئەوکچە ئێستالە کۆلیژی پزیشکی بەئاسانی وەردەگیرێت بەڵام جارێ دیاری نەکردوە کەلەچ بوارێکدا بەردەوامی بەخوێندن دەدات.

دلۆڤان کە گەیشتۆتە ئەڵمانیا تەنها دووزمانی کوردی وعەرەبی زانیوە ، بەڵام هەوڵی داوەو هەرزوو فێری زمانی ئەڵمانی بوەو ئێستا ئینگلیزی وئیتاڵیش بەچاکی دەزانێت.


 PUKmedie بورهان ئەمین، ئەڵمانیا
سەرچاوە: Berliner Morgen Post

دلۆڤانن.png

دلۆڤ.PNG

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket