riklam

خۆ دزینەوە لە ھەڵبژاردن

بیروڕا 11:07 PM - 2024-04-01
سالار مەحمود

سالار مەحمود

 با چیتر خەڵک باجی قوربانی ململانێ سیاسیەکان نەدات، دوای دوو ساڵ لە پەکخستنی پەرلەمان ھەڵبژاردنێکی پاک لە وادەی دیاریکراودا خزمەت بە پێگەو قەوارەی ھەرێمی کوردستان دەکات. پارتی دژی تەیاری ناوخۆو نێودەوڵەتی ھاوشێوی ریفراندۆم ھەنگاو دەنێت ھەر لێکەوتەیەکی خراپتر لەسەر قەوارەی ھەرێم پارتی لێی بەرپرسە.

ھەوڵەکانی یەکێتی بۆ پاراستنی قەوارەکەو چەسپاندنی ئیرادەی خەڵکە. تاک لایەنی و خۆ سەپاندن کۆتایی ھاتوە لە کوردستان. یەکێتی بە ناچاری پەنای بۆ دادگای فیدراڵی بردوە. چونکە نادادی لە پرۆسەی ھەڵبژاردنی کوردستان ھەبوەو پێکەھاتەکانی کوردستان بۆ بەرژەوەندی لایەنێک بەکار دەھات. خوازیارین پێکھاتەکان بەلیستی خۆیان و ئازادانە بەشداری ھەڵبژاردن بکەن. ئیرادەی سەربەخۆ لای گەلەکەمانەو با خەڵک بڕیار بدات، یەکێتی ئامادەی ھەڵبژاردنە لە وادەی دیاریکراودا، کە سەرۆکی ھەرێم دیاریکردوە. 

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket