riklam

ئاشتی چاوشین پاش چل و شەش ساڵ

بیروڕا 08:23 PM - 2024-02-26
مامۆستا جەعفەر

مامۆستا جەعفەر

ئەمڕۆ یادی چل و شەش ساڵەی گرتن و پاشان لە سێدارەدانی شەهید ئاشتی چاوشین تێدەپەڕێت. بەكر چاوشین، بەكر نووری قەرەداخی، كە لە شاخ بە ئاشتی چاوشین ناوی رۆیشتبوو، پێش چل وشەش ساڵ لە گوندی قارەمانی قەرەداخ لە ماڵی ئەحمەد قارەمانی دەستگیر كرا.

ئاشتی زوو باوكی لە دەست دەدات. دایكی بە بەرگدروویی و هەژاری سێ مناڵ بە خێو دەكات. برای شاعیر عومەر كەسان هاوڕێی مناڵی ئاشتی بووە. ئەو چەندین سەربوردەی ژیانی ئەم خێزانەی بۆ گێڕاومەتەوە. زۆر جار مناڵانی گەڕەك لە سەر هەمان سفرە و خوان، هاوبەشی تەماتەی سوورۆكراوەی دەستی دایكی ئاشتی بوون.

”شاسوار جەلال ( شەهید ئارام ) پێش چوونە دەرەوەی، ماوەی دوو مانگێك لە ماڵی ئاشتی دەمێنێتەوە ...” (كەسان ).

پێش چل و شەش ساڵ، لەگەڵ شەهید سیروان تاڵەبانی لە دێی سێوسێنان بووین، كاتێك هەواڵی گرتنی ئاشتی چاوشینمان پێ گەیشت. ئێستاش هەروا دەزانم ئەو چركەیە و ئەو دڵەخورپەیە، كە هەواڵێك بروسكەئاسا دەتاسێنێ. تەنیا دوای بیست و شەش رۆژ لە شەهید بوونی كاك ئارام، ئەوە ئاشتیشمان رۆیشت.

هیوادارم برای هێژامان كاك كاوەی مەلا مەحمودی برای شەهید فازیلی مەلا مەحموود، كە هاوڕێی گیانی بە گیانی ئاشتی بووە و لە زیندان دووجار ئاشتی بینیوە و هەر ئەویش ئەوەندە بوێر بووە، هەموو نامەكانی لە ئاشتی وەرگرتووە، شایەتی خۆی بۆ مێژوو بدات. ئاشتی لە گەڵ دواهەناسە دا دوا دواپەیامی خوێناوی خۆی رەوانەی سەركردایەتی كۆمەڵە و یەكێتی كردووە.

دڵنیام مرۆڤێكی جوامێر و سەربەرزی وەكو كاك ئازادی سەگرمە لە نزیكەوە ئاشتی ناسیوە و پێكەوە لە قەرەداخ لەسەرەتای شۆڕش پێشمەرگە بوون، دیوێكیتری ژیاننامەی ئاشتی چاوشینی دەزانێت.

لە زیندانی مووسڵدا نمونەی خۆڕاگری و دانبەخۆداگرتن بووە. ئازاری دڕندانەی فاشیەكان، نەیتوانیوە ورەی دابەزێنێت..

بەرپرسیارێتی نەوەی ئێستا و داهاتووشە، دەیان پرسیار لە خۆیان بكەن و چوار دێڕ لەسەر ژیانی ئەم تێكۆشەر گەورەیە بنووسن .....

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket