riklam

سنوور قایمكردن یان وێرانكردنی دێهاتی سەرسنوور؟

بیروڕا 01:39 PM - 2024-02-25
  مامۆستا جەعفەر

مامۆستا جەعفەر

مامۆستا جەعفەر

 

حكومەتی عیراق ئێستا سەرقاڵی قایمكردنی هەموو سنوورەكانە بۆ خۆپاراستن،  لە پەلاماری گروپە تیرۆریستەكان و قاچاخچێتی و ...تاد . دەوڵەت و حكومەت مافی خۆیانە لە مەترسیەكانی ئەودیوی سنوور خۆیان بپارێزن . ئەوەی سێبەری ترس و دڵەڕاوكێ بۆ گەلی كورد دروست دەكات، شێوەی جێبەجێ كردنی پلانەكەیە، بەتایبەتی لە مەندەلییەوە بۆ تەوێڵە .

 

بڕیارەكە لە لایەن ( قیادە قوات حرس الحدود العراق )ەوە دەرچووە . لە رۆژاوای عیراق  بە دیواری كۆنكرێتی سنوور قایم دەكرێت . لە مەندەلییەوە بۆ تەوێڵە، بە تەلی دڕكاوی و ئینگلاین سنووربەست دەكرێت  . پلانەكە بڕیاری حكومەتی عیراقە، پەیوەندی بە ئێران و سوریا و توركیاو ئوردن و سعودیەوە نییە . 

 

كاك كاروان یاروەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی بەغدا  - فراكسیۆنی یەكێتی  -، كە خەڵكی ( مەحموود قەجەر )ە پێیگوتم :  جێبەجێكاری پلانی قایمكردنی سنووری ئەم ناوچەیە، كە  درێژییەكەی بە نزیكەی (٣٠٠) كم مەزەندە دەكرێت، رادەستی بەڵێندەرێكی عەرەب كراوە . بێگومان ئەگەر ئەم كارە ئەنجام بدات، دەبێ بە (ملیم ) لە هێڵی سنووری رەسمی لانەدات . ئەو  گوێی لە چارەنووس و گوزەرانی خەڵك نییە . تەنیا سوود و بەرژەوەندی خۆی رەچاو دەكات و دەیەوێت، بە هەرزانترین مەسرەف لێی دەربچێت . بۆیە بە زیانی هەموو دێهاتەكان تەواو بێت یان. تەواو نەبێت لای ئەو، مێشێك میوانی نییە . 

 

تەنیا ئاوایی ( مەحموود قەجەر ) بۆ نمونە : نزیكەی ( ٤٠٠٠ ) چوار هەزار دۆنم ئەرزی بكێڵی لە دەست دەڕوات . خەڵكی گوندەكە ناتوانن وەكو جاران كشت و كاڵی خۆیان لەوێ بكەن . رووباری (قۆرەتوو ) لە ئاوایی ( سالار ) ەوە تا ( باوە های ) لە ساڵی (١٩١٣ ) سنوورە تا ئەم چركەیە، كەچی كاكی بەڵێندەر لەم دیو چەمەوە  تەلبەندەكەی راكێشاوە : لەمەودوا خەڵكی ئەم دێهاتانە  ناتوانن باخەكانیان ئاو بدەن و ئاژەڵەكانیان بۆ سەرچەم بەرن .

 

بە بۆچوونی كاك كاروان یاروەیس : تێكڕا تەلبەندەكە ٣-٤ كم لە خاكی عیراق دادەبڕێت . ئەمەش بۆ دانیشتوانی سەرجەم دێهاتی سەرسنوور كارەساتە .

 

پێویستە بەڕێزان : سەرۆك كۆماری عیراق، سەرۆك وەزیران عیراق، سەرۆكی هەرێم  و سەرۆك وەزیرانی هەرێم، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە زووترین كات، پلانی ئەم بەڵێندەرە راست بكەنەوە  . چونكە ئەگەر پلانەكە بەگوێرەی ویستی بەڵێندەرەكە جێبەجێ بكرێت، ئەوە ژیان و ژیواری هەزاران هاووڵاتی دەكەوێتە مەترسییەوە ..

PUKMEDIA

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket