riklam

كوردسات و شۆڕشی نەرمی كلتوری

بیروڕا 11:59 AM - 2023-12-31
رێبین عومەر

رێبین عومەر

رێبین عومەر

 ٢٤ ساڵەی دامەزراندنی جوانترین و بەئەخلاقترین كەناڵی كوردی پیرۆزبێت؛ كوردسات ئەزمونێكی گرنگی میدیایی كوردییە.

 

 ئەوەی وانەیەكی جوانی بەدەرەوەی خۆی بەخشی ئەخلاق بەرزی میدیایی بوو لە جوگرافیای كاركردنی كوردساتدا؛ لایەكیتر ئەوەبوو كە هێڵی نەتەوەیی و نیشتمانیی لەم كەناڵەدا بەردەوام لە ترۆپكابووە؛ بە ئێستاشەوە ئەم كەناڵە خاوەن میتۆدێكی تایبەتە بەدۆزی نەتەوەیی كورد لە هەرچوارپارچەی كوردستاندا و سنورەكانی شكاندووە؛ ئەوەش هۆكاربووە كە كوردسات بەردەوام  ببێتەكەناڵی هەموان و خاوەنداری راستەقینە لە گەل و نەتەوە بەشمەینەتەكەی خۆی بكات.
 لە بواری كلتوری، هونەری و نیشتمانی؛ كاریگەری تێڕامانی گەورەی (هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد) زۆر جوان دەبینرێت و بەو كاریگەرییە كوردسات پڕ وزەكراوە؛ وەك دامەزرێنەر و سەرپەرشتیاری گشتی؛ ڕۆڵی گەورەی گێڕاوە لە دروستكردن و پاراستنی شوناسنامەی راستەقینەی كوردسات كە شوناسنامەی هەمووانە و ئێستا بۆتە شۆڕشێكی كلتوری و فەرهەنگی.

 

لە زۆر بواردا ئەم كەناڵە ڕاچڵەكێنی دروستكردووە؛ ریتمی میدیایی بینراوی لە كوردستان بەتەواوەتی گۆڕیوە و بەئەخلاقێكی بەرز ،وەشانی خۆی كردووە، بە تایبەت لە بوارەكانی، كلتور، هونەر،  رەسەنایەتی و پەروەردەكردنی تاكی بەرپرسیار لە كۆمەڵدا، لەو بوارانەدا ئەرێنی ڕۆڵی دیوە؛ لە باتی ئەوەی كار بۆ شكاندن بكات كاری بۆ دروستكردن كردوە و؛ بینای كەسایەتی كوردی دووبارە داڕشتۆتەوە.

 

ئێستا كە ئەوكەناڵە، بەرەو سەردەمێكیتری كاری خۆی هەنگاو هەڵدێنێت؛ كوردسات با بۆ هەمووان بێ و بەو رێگەیە زیاتر شۆرشە نەرمەكەی ئامانج دەپێكێت، لەم سەردەمە نوێییەی خۆیدا دووبارە نامەی پێشەنگایەتی بگرێتەوە دەست و هەیەجانی فەرهەنگی لەكۆمەڵ دروستبكات، لە سەیوانی نێرگزەكەدا؛ كاری زیاتر بۆ لە خۆگرتنەوەی هونەرمەندان و دانایانی كورد و پێشەنگەكانی كۆمەڵ بكات.

 

مێژووە جوانەكەی ئەم كەناڵە بەكارە ناپیشەییەكان و گرێ لەم سەردەمەی لەدەستدانی ئیتیك؛ نەشێوێنراوە و وەك خۆی ماوەتەوە و ماڵە گەورەكەی هەمووانە.دووبارە بەرزو پیرۆزبێت؛ یادی لە دایك بوونی بەئەخلاقترین كەناڵی پیشەگەری كوردی.

 

PUKMEDIA


زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket