riklam

ئێستا قۆناغی بەدەستهێنانەوەی مافە

بیروڕا 08:56 PM - 2023-12-24
د. مەجید محەمەد ئەمین

د. مەجید محەمەد ئەمین

دکتۆر مەجید محەمەد ئەمین*

لەنووسینێکی دیکەدا لەکاتی هەڵمەتەکانی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکاندا، ئاماژەمان بەوەدابوو، کە دەربازکردنی ئەم دۆخە ناهەموارەی بەسەر گەلەکەمان و دەستکەوتە وەدیهاتووەکانیدا هاتووە، تەنھا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەتوانێت ببێتە فریادڕەس و ئەم واقیعە چەق بەستووەش بگۆڕێت.

 

بەر لەتۆمارکردنی لیستی هێزە سیاسیەکان لەلایەن کۆمیسۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، سەرۆك و سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەمەبەستی گێڕانەوەی خۆبەڕێوەبەری ئەم ناوچانە لەڕێگەی خەباتی دیموکراسی و پرۆسەی هەڵبژاردندا، سەردانی هەموو هێزە سیاسیەکانی کوردستانیان کرد، تکایان لێکردن، یەك لیستی هاوبەشی  کوردستانی، لەناوچە جێناکۆکەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان دروست بکرێت، جگە لەحزبی شیوعی کوردستان، کەس بەدەم داواکەی یەکێتیەوە نەهات، بەداخەوە هەندێكیان لەبەر غروری سیاسی و حساب نەکردن بۆ هەستی دڵسۆزانەی دەنگدەری کورد و هەندێکیش بەهۆی وابەستەبوونیان بە ئەجێندای ئەملاو ئەولا، ئەم هەوڵە نیشتمانیی و نەتەوەییەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیان لەباربرد، بەڵام کاتی دەسپێکردنی داستانی دەنگدان، دەنگدەرە ئازاو بەهیممەتەکانی کورد، سزایەکی ئەوەندە قورسی هێزە مەغرورەکانیاندا، پێویستە تامردن لەبیری نەکەن، لەبەرامبەر پەرۆشی بۆ یەکڕیزی، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیشیان، بردە سەری سەرەوەی شانازیەکانی خۆیان، وەك هێزێکی داکۆکیکار لەماف و داخوازیەکانیان.

 

جێگەی وەبیر هێنانەوەیە، لەدوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەساڵی 2021 گەلەکەمان ڕەش و سپی ناو تەپوتۆزی سیاسەتی هەڵە زۆر جوان لەیەکتر جیا دەکاتەوە و زۆریش بەئاگایانە، سزای ئەو هێزە سیاسیانە دەدات، کەدژی خواستەکانی گەلی کوردستانن و بوونەتە هۆکاری برسیکردن و بەرتەسککردنەوەی ئازادیەکان.

 

هێشتا کات ماوە، بۆ ئەوەی بیەوێت هەڵەکانی خۆی ڕاست بکاتەوەو کۆتایی بەکەتن و گۆبەندەکانی بھێنێت و ڕەچاوی بەرژەوەندیی باڵای نەتەوەیی و نیشتمانیی کوردستانی و هەمیش عیراق بکات، ئەگەر نا سزاو نەفرەتی داهاتووی گەلەکەمان زۆر قورسترو بەئازارتر دەبێت .

*ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket