riklam

یەکێتی لە کەرکوک مایەوە

بیروڕا 09:28 PM - 2023-12-23
گەرمیان شێرەوەندی

گەرمیان شێرەوەندی

گەرمیان شێرەوەندی

‎پاش لێکەوتەکانی ریفراندۆم و ڕوداوەکانی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ بەشێک لە پارتە سیاسییە کوردەکان، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی بە خیانتکار  و جێهێشتنی کەرکوک وەسف دەکرد، بەجۆرێک ئەیانویست بیکەن بە بەدیلی خیانەت و هەڵە و کەموکوریەکانی خۆیان کە لە ڕابردوودا بەرامبەر بەدۆزی ڕەوای گەلی کورد لە ئەنجامی سیاسەتی هەڵەیان ئەنجامیان داوە، بەڵام دەرئەنجام دەرکەوت خەڵکی کەرکوک و ناوچە دابرێنراوەکان ئەو ڕاستیەیان سەلماند کە تەنھا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە لە خەمی کەرکوک و ناوچەدابڕێنراوەکانە، بەشداری کردنی خەڵکی خۆراگر و تێکۆشەری ئەو دەڤەرانە ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ "سوپاسی مانەوەی یەکێتی" بەتایبەت لە کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکان ،هەر خەڵکی کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکان سزای ئەولایەنانەیان دا کە لە گشت قۆناغەکان کەمتەرخەمیان کردووە و لەگەڵ خەڵکی ئەوێ نەبوون، کەرکوکیەکان و خەڵکی کوردپەروەری ناوچە دابرێنراوەکان بۆیان ڕوون بووەوە، یەکێتی حزبی هەموو قۆناغەکانە، لەگەڵیان بووە و دەبێت.

 

‎لەمێژووی یەکێتیدا کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکان هەمیشە پرسێکی گرنگ و ستراتیژی بوون، بە جۆرێک ھەمیشە سەرۆک مام جەلال کەرکوکی بە قودسی کوردستان زانیوە، لە ئاپۆڕای جەماوەری و بەبەرچاوی جیهانی عەرەبیەوە فەرمویەتی "چەندە قودس بەلای نەتەوەی عەرەب و موسوڵمانانەوە گرنگە هێندەش کەرکوک بەلای کورد و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە گرنگە" و دروشمی (یان کەرکوک و خانقین یان تا ماوین ئەجەنگین) ببووە وێردی سەرزمانی، ئەم دروشمە نیشتیمانی و بەهێزە لە ئێستادا بووە بە بەشێک لە ستراتیژ و پرەنسیپی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و هەموو شوێنکەوتوانی ئەو ڕێبازە.

 

‎ لە ئێستادا، تاڵەبانی کوڕ پشتبەستوو بە بیروباوەڕی سەرۆک مام جلال یەکێتی بەڕێوەدەبات و ئاڕاستەی دەکات، ھەموو ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم بەبەشێک لە جەستەی خۆی دەزانێت و ھەمیشە لە ھەوڵی پاراستنیدایە، هەر  لەوێشەوە جاڕی کۆنگرە و سەرکەوتنەکان دەدات.

 

‎بەڵێ یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە کەرکوک مایەوە و لەگەڵ خەمی کەرکوکییەکان بوو، یەکێتی بە شێوازی سەردەمیانە و لە شێوەی ئۆپۆزسیۆنێکی کارا لە نێو بەرێوەبەرانی خۆجێیی لە هەموو ئەو ناوچانە مایەوە و پشتیوانی خەڵک بوو، خەڵكی ئەو ناوچانە ئومێدیان بە یەکێتی و مانەوەی یەکێتی بوو ،کە بوبونە پارێزەری سەر و ماڵیان.

 

‎ڕەنگە قسەی دڵی کەرکوکیەکان و گەرموگوڕیان لە کوردایەتی و یەکێتی بوون وەڵامێکی هێندە ئاشکراو روون بێت بۆ هەموو ئەو تۆمەتانەی ڕوبەڕووی یەکێتی نیشتمانی کوردستان  کرایەوە لە روداوەکانی مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٧ دا..

 

PUKMEDIA

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket