riklam

کەرکوک پێویستی بەچییە؟

بیروڕا 08:58 PM - 2023-12-23
ڕێبوار ستار

ڕێبوار ستار

ڕێبوار ستار  


دوای ئەوەی ئەنجامە  ناڕەسمییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق ڕاگەیەندرا و هەر لایەنێک و قەوارەیەک بەرچاویان ڕوونە بۆ بەدەستهێنانی ئەو دەنگانەی بەدەستیهێناوە. کوردیش لەچەند پارێزگایەکدا کەناوچە کێشەلەسەرەکانە  بەشداری لەم هەڵبژاردنانەدا کردووە و توانیویەتی دەنگێکی زۆر بەدەستبهێنێت، بەتایبەتی لەکەرکوک کەبەدەستهێنانی ئەو ژمارە زۆرە دەنگە و ئەو سەرکەوتنە گەورەیە، سەرلەنوێ  کوردستانیبوونی کەرکوکی سەلماند.

بەتایبەت تریش بۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە کەرکوکییەکان بەشێکی گەورەن لەجەستەی یەکێتی و نەکەرکوک بێ یەکێتی دەبێت و نەیەکێتی بێ کەرکوک دەبێت. کەرکوکیەکان بەدەنگەکانیان ئەمانەتەکەی سەرۆک مام جەلال یان بەوەفادارییەوە پاراست، ئەمڕۆش ئیتر کاتێتی  وەک چۆن لەپێش هەڵبژاردنەکە داوای لەلایەنە کوردییەکان کرد بەیەک لیستی وکوردانە و  دوور لەبەرژەوەندی حزبی بچینە ئەم هەڵبژاردنە چارەنوسسازە تا لەکەرکوک سەرباری سەلماندنەوەی کوردستانیبوونی کەرکوک بەهێزتر دەبین و دەتوانین باشتر کار بکەین بۆ بەدیهێنانی مافەکانی گەلەکەمان .

ئێستاش بەهەمان نەفەس و بەهەمان هەڵوێستی کوردانەی بەپەیڕەوکردنی سیاسەتە حەکیمەنەکەی سەرۆک مام جەلال، سیاسەتی چەپکە گوڵەکە دەیەوێت هەموو پێکەوە خزمەتی شاری کەرکوک وکەرکوکیەکان بکەبن، بۆیە پێویستە  لەمڕۆ بەدواوە بەتایبەتی ئەو لایەنە کوردییانەی دەنگیان بەدەستهێناوە کوردانە بیربکەنەوە ماڵی کورد لەکەرکوک وشوێنەکانی تر یەک ماڵبێت. بۆئەوەی بەهێزتر دەربکەوین و بەیەکگرتووی دەتوانین پارێزگاری کەرکوک بۆ کورد مسۆگەر بکەین، بۆیە یەکێتی بەسەرۆکایەتی سەرۆک بافڵ ئامانجی خزمەتکردنی کەرکوک و کەرکوکیەکان و ناوچە کێشەلەسەرەکان و هەموو خەڵکی کوردستانە،

سەرباری ئەو سەرکەوتنە گەورانە ئایدیای یەکێتی گێرانەوەی پارێزگارێکی کوردێکە بۆ کەرکوک و رێگریکردنە لەهەموو ئەو نادادپەروەرییانەی لەڕابردوودا لەم شارە و شوێنەکانی ترکراوە، بۆیە ئیتر کاتیەتی بۆ لایەنەکوردییەکان  ئیتر کاتیەتی کوردایەتی.

 

PUKMEDIA

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket