riklam

تانەو توانجدان لەیەکێتی بێبنەمایە

بیروڕا 11:35 AM - 2023-12-20
د. دریڤان عەبدولقادر

د. دریڤان عەبدولقادر

د. دریڤان عەبدولقادر

سەیرە هەندێ کەس تانە و توانج لە یەکێتی ئەدەن گوایە ناتوانێ پۆستی پارێزگاری کەرکوک بەدەست بهێنێت!

 

یەکەم: ئەوەی کەمێک شارەزایی هەبێت لە مێژووی سیاسی ئەم شارە ، باش ئەزانێت بە درێژایی مێژوو ئەم شارە چەقی ململانێی دەوڵەتە زلهێزەکان و ئیقلیمیەکان و هەروەها لایەنە سیاسییەکانی ناوخۆی عیراق بە هەرسێ نەتەوەی کورد و عەرەب و تورکمان بووە ، بینیمان لە دوایین جار کە پارێزگارێکی عەرەب سەپێنرا ڕووبەڕووی چ ڕەخنە و گلەیی و ململانیی سیاسی بوو لەگەڵ نەتەوەکانی تری ئەم شارە، هەر بۆیە ڕوون و ئاشکرایە نەک یەکێتی هەر حزبێکی تر، وە نەک پێنج کورسی بەڵگو ئەگەر لە کۆی پانزە کورسی دە کورسیش بەدەست بهێنرێت کەس ناتوانێت بە ڕێگەی زۆرینەوە و کەم کەمینە پارێزگار دەستنیشان بکات یاخود هەڵیبژێزێت ، بەڵکو تەنها بە ڕێگەی تەوافقی سیاسی لە کەرکوکدا ئەتوانرێت پارێزگار دابنرێت.

 

دووەم : ئەوانەی ڕەخنە لە یەکێتی ئەگرن ، فەرموو ئەوە ئەرز و ئەوە گەز، ئەی بۆ خۆیان هەوڵیان نەدا کورسی زیاتر بە دەست بهێنێن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، کورد هەر کوردە پێمان خۆش بوو هەر یەک لەو حزب کوردییانەی کەرکوک کە هەزاران دەنگیان بە فیڕۆ دا چەندین کورسیان بە دەست بهێنایە بۆ ئەوەی پرۆسەی دانانی پارێزگاری کورد ئاسانتر بوایە ، ئەگەر دەنگەکان و ژمارەی کورسییەکانی کورد زۆرتر بوایە کورد ئەیتوانی لە پروسەی تەوافق هێزی فشاری زیاتری هەبوایە، ئەی وەک هاوپەیمانی یەکێتی نەبوون بۆچی خۆشتان نەتانتوانی دەنگ و کورسی بەرچاو بەدەست بهێنن!

 

سێهەم: لەبری قسەی بێ بنەما و رکابەرایەتی بێ مانای حزبیانە، وەرن سەیرێکی دەرەنجامی هەڵبژاردنەکە بکەن، من ناڵێم ئەمە زەنگی مەترسسیە بۆ گۆڕینی دیموگرافی کەرکوک بەڵکو ئێستا ئەمەی ڕوویداوە خودی مەترسییەکەیە، واتا ئەگەر بە باشی بڕوانین لەم دەرنجامە ئەزانیین نەیارەکانی کورد بە درێژایی ماوەی ڕابردوو بەردەوام بوون لە تەعریب و تەتریک کردنی کەرکوک ، کوردیش لەبەرامبەردا تەنها خەریکی خۆخۆری و بێگانە پەرستی بووە ، بێکەسی شاعیر ڕاستی فەرمووە کورد ئەبەد ناگات بە مەقسەد نۆکەری بێگانەیە.

 

PUKMEDIA

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket