riklam

دەنگ و شوناس

بیروڕا 04:05 PM - 2023-12-19
 ‎گۆڤه‌ند ره‌جه‌ب

‎گۆڤه‌ند ره‌جه‌ب

سه‌ره‌ڕاى ئه‌و هه‌موو ئاسته‌نگانه‌ى بۆى دروستكرا،  هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان بەڕێوەچوو، له‌و سۆنگه‌یه‌شه‌وه‌، ده‌نگده‌رانى كورد له‌هه‌موو ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان: كه‌ركوك، نه‌ینه‌وا، خانه‌قین، مه‌خمور، خورماتوو، به‌ده‌نگه‌كانیان جارێكى تر چاره‌نووسى ئه‌و ناوچانه‌یان دایه‌وه‌ ده‌ست نوێنه‌رانى كوردو سه‌رله‌نوێ کوردستانیبوونی هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌یان سه‌لمانده‌وه‌.

 

كوردانى ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان، به‌ده‌نگه‌كانیان به‌هه‌موو نه‌یارانیان وت ئه‌و ناوچانه‌ خاكی كوردانه‌و هیچ دژایه‌تى و داگیركارییه‌ك ئه‌وراستیه‌ ناگۆڕێت و بە ده‌نگ و به‌خوێن پارێزگاری له‌وناوچانه‌ ده‌‌كات.

 

‌‌‎كورد، له‌و ناوچانه‌، پرۆسه‌ى ده‌نگدانیان گۆڕى بۆ كه‌رنه‌ڤاڵى نه‌ته‌وه‌یی و جه‌ژنى سه‌ركه‌وتن، سه‌لماندیان کە نه‌ ته‌عریب و ته‌بعیس، نه‌ راگواستن، نه‌ گرتن و ئازاردان، ساردیان ناكاته‌وه‌ له‌به‌رگریكردن له‌خاكى باب و باپیریان.

 

‎جارێكی تر ڕۆڵه‌كانی نیشتمان سه‌لماندیان كه‌ چۆن له‌رابردوو به‌خوێن پارێزگاریان له‌ خاك وئاو ئاڵاو وڵاتیان كردوه‌، به‌ده‌نگه‌كانیان مره‌كه‌بی شكۆ و وه‌فاو سه‌روه‌رییان له‌په‌نجه‌یان داو بڕوا و متمانه‌ی خۆیان به‌خشییه‌وه‌ حزبی شه‌هیدان، تاشه‌ڕى كوردستانى بوونى ئه‌و ناوچانه‌یان بۆ بكات.

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket