riklam

با لیستی حزبی شەھیدان بژاردەتان بێت

بیروڕا 07:21 PM - 2023-12-17
رێزان شێخ دلێر

رێزان شێخ دلێر

تەنـــها چەند کاتژمێرێکی کەم لەبەردەمان ماوە بۆ دەستپێکردنی هەڵبژاردنی گشتی ئەنجومەنی پارێزگاکان، ئەنجومەنی پارێزگا ڕۆڵی گرنگی هەیە لە پارێزگاکانی ناوەراست و باشوری عیراق بەرپرسە لە دابینکردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەکان و دیاریکردنی بودجەی پارێزگا و دانانی بەرێوبەری یەکە ئیدارییەکان و چاودێری کاری لایەنی جێبەجێکار، بەشداریکردنی خەڵکی کەرکوک و خانەقین و نەینەوا لەم هەڵبژاردنـە گرنگیەکی زۆری هەیە، دەنگدانی ئەمجارە ئەرکێکی نیشتمانیە بۆ دیاریکردنی شوناسی ناوچـەکەتان، گلــەیتان زۆرە هەمووان ئەوە دەزانن، بەڵام تۆڵەکردنـەوەتان با بە ڕۆشتنتان بێت بۆ دەنگـدان و هەڵبژاردنی کاندیدانی کورد کە شایستـە سەرکەوتن و نوێنەرایەتیتانن.
 
ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردن دڵخۆشکەرن بۆ سەلماندنەوەی ناسنامەی کوردستانیەتی ناوچە دابڕێنراوەکان، پێویستە ھەمووان لە ھەڵبژاردنی گشتیدا کەرکوکی قودسی کوردستان و لیستی حزبی شەھیدان بژاردەمان بێت.

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket