riklam

زۆرترین بەشداری لەپارێگای سلێمانی، زۆرترین دەنگیش بۆ یەکێتی

بیروڕا 06:57 PM - 2023-12-17
       لەتیف نێروەیی

لەتیف نێروەیی

ئەوەی بۆتە جێگای دڵخۆشی و ئۆمێدێکی زۆریشی بەدوایخۆیدا هێناوە کە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەپارێزگاکانی کەرکوک و دیالە سەرکەوتن بەدەست دێنێت، ئەوەیە کە لەسەر ئاستی هەموو پارێزگاکانی عيراق، لەم هەڵبژاردنەدا رێژەی بەشداربوونانی دەنگدەرانی تایبەت لەسنوری پارێزگای سلێمانی (کەلار، کفری، چەمچەماڵ، تەکیێ، تاسڵوجە، ناوشاری سلێمانی و ناوەندەکانی دیکە) بەڕێژەیەکی زۆر جیاواز لەهەموو پارێزگاکانی دیکەی عيراق زیاتربوو، تەنانەت لەهەندێ ناوەندی دەنگدان رێژەی بەشدابووان گەیشتووەتە ٩٦%بەتایبەتی لەسنوری ئیدارەی گەرمیان. 

 

هەروەها لەهەڵبژاردنی دەنگدانی تایبەتدا کەمترین دەنگی بەشداربوان لەپارێزگای سلێمانی پوچەڵکراونەتەوە، ئەمە لەکاتێکدایە لەهەڵبژاردنی پێشودا کەمترین رێژەی بەشداربووانی دەنگدانی تایبەت لەسنووری پارێزگای سلێمانی بوو، هەروەک زۆرترین دەنگی پۆچەڵکراو لەهەمان پارێزگابوو. 

بەڵام لەم هەڵبژاردنەدا رێژەی بەشداربووان لە سلێمانی لەپێش هەموو پارێزگاکانی عيراقە و بەپێی ئەنجامە نارەسمییەکان زۆرترین دەنگیش بەکاندیدەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دراون. بۆیە ئەم سەرکەوتنە  هێز و ئیرادەیەکی زۆر دەبەخشێتە دەنگدەرانی گشتی لە پارێزگای کەرکوک کە بەهەمان ئیرادەی دەنگدەرانی تایبەتەوە رووبکەنە سندوقەکانی دەنگدان و سەرکەوتنێکی گەورە تۆماربکەن. هەروەک ئەم ئەنجامە نارەسمییە بەرچاوی دەنگدەران رۆشنتر دەکات بۆئەوەی نوێنەری راستەقینە بۆ خەڵکی رەسەنی کەرکوک هەڵبژێرن و کۆتایی بەدۆخی ناسەقامگیری سیاسی و ئەمنی و ئیداری لەکەرکوک بێنن.  

دەبێ ئاماژە بەو راستییەش بدەین کە هۆکاری ئەم سپرایزە دڵخۆشکەرە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە یەکێتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عيراق بەرنامەیەکی نوێی سەردەمیانە و گونجاوی داڕشتبوو،هۆکارێکی دیکەی سەرکەوتنی یەکێتی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە سیاسەتێکی واقیعبینانەی نەگۆڕی هەیە بۆ چۆنیەتی چارەسەرکردنی کێشەی کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکانی دیکەی کوردستان. بۆیە جەماوەری ناوچەکە بەگەرمی پێشوازی لەو سیاسەتە دەکەن و دەزانن تەنها یەکێتی دەتوانێت سەقامگیرییان بۆ فەراهەم بکات.

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket