riklam

لە كەڵكان تا كەشكەڵان

بیروڕا 07:33 PM - 2022-10-01
ستران عەبدوڵڵا

ستران عەبدوڵڵا

نوسینی: ستران عەبدوڵلا

چیرۆكی بەرزە كورد، داستانی نەتەوەیەك لە چڕترین دیمەندا.

ئەو هەر  بە (مام)زەدەیی لە دایك بوو، بۆیە بووە مامە خەمەی كورد و ئیمامی رێبازی شۆڕشی نوێی گەلەكەمان.

شۆڕش چرۆی كرد، بۆ راپەڕین بووە نەمام، وتی كوردم و وێرای ئەنفال و هەڵەبجە هەر نەفەوتاوم، هەر مام.

بۆ عیراقیش هەر رێباز بوو:( لە چارەسەری دەردەكەی زۆر تێرامام)، بۆ گۆڕانكاری بووە مام، بۆ ڕەگداکوتانی فیدراڵییەكەشی بووە زەمان، بووە سەمام.

زەڵێ، پایتەختی شۆڕش، سەنگەری جادریەش بۆ وڵات بووە كۆشكی سەلام.

تینو و تاوێكی بە كوردایەتی دابوو كە مەگەر هەر ژێری و تەگبیری شێنەیی خۆی دەرەقەتی دەهات ئەو دەمەی تینو تاوە نەتەوەییەكە سوتێنەر بوو... ئینجا ئەوكاتەی لەبەر بەزمی هەڵە و پەڵە خاو بۆوە و لە رێ لایدا. هەر خۆی ورە و وزەی پێ دەبەخشییەوە، نەكا لەخەفەت و قارا یەخە دادڕین و كۆڵانەكانی داخراوی بێ هودەیی، سەرمان لێ تێكبدا.

گۆچانەكەی هەم هێزی زرانیمان و هەم پڕگاڵی ڕاستكردنەوەی چەوتی و هەمیش دار عەسای دەستمان بوو.

عەینەكی مام دیدی رۆشنمان بوو  لە چاوشاركێی لاساران و گومڕاكان و تەوەزەلەكان كە لە ناو كوردەواریدا كەم نەبوون.

مام كۆكراوەی  هزری نەتەوە و گۆشكراوی ئەزموونەكانی بوو.

ئەو وا بوو كە تەمەنێك بێت لە پەند و بەند و پابەند بێت بە دەور و دەوران و دەورەكان

لە كەڵكان تا كەشكەڵان ...

عومرێكی درێژە لە ساڵانی تیشكهاوێژ، درێژە بە پێوەری رۆژگاریی كورتی مرۆڤەكان و كورتە وەختێ بەراوردی دەكەین بە هیوا زۆرەكانی لەسەر بوونی مام هەڵمانچنی بوو.

نەمان توانی وەختێك لە بولوەقت بخوازین و خاتر جەم بین تا لە خەم دەرسكیێن.

لە كەڵكان تا كەشكەلان... 

كاكێشانێك لە ئومێد و رجاو تكا هەبوو.

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket