riklam

یه‌كێتی شوێنكه‌وته‌ی هیچ حزبێك نیه‌

بیروڕا 12:26 AM - 2022-01-24

به‌گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ مێژووی سیاسی و خه‌بات و تێكۆشان و هه‌ڵوێستی سیاسی ئه‌م حزبه‌ له‌قۆناغه‌ جیاجیاكانی خه‌بات و تێكۆشاندا، ده‌بینین هه‌رده‌م یه‌كێتی له‌چوارچێوه‌ی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی كورددا، خاوه‌نی بڕیارو سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستی سه‌ربه‌خۆی خۆی بووه‌و نه‌بۆته‌ پاشكۆو شوێنكه‌وته‌ی هیچ حزب و لایه‌نێكی تری سیاسی، به‌ڵكو هه‌میشه‌ یه‌كێتی رچه‌ شكێن و خاوه‌ن روئیاو دونیابینی خۆی بووه‌و سه‌ربه‌خۆیانه‌ سیاسه‌تی كردووه‌، بۆ ئه‌مه‌ش زۆرینه‌ی جار قوربانی زۆری داوه‌.
له‌م دۆخه‌ی هه‌رێمی كوردستانی تێكه‌وتووه‌و سیخنانه‌ له‌قه‌یران و كێشه‌ی سیاسی و یاسایی و ئابووری و خزمه‌تگوزاریی، ناكرێت، چیتر یه‌كێتی بێده‌نگ بێت و بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی نه‌بێت، یه‌كێتی دوای كۆنگره‌ی چوار، جیاواز له‌قۆناغی دوای ماڵئاوایی سه‌رۆك مام جه‌لال، هه‌م سیاسه‌ت ده‌كات هه‌م موكڕه‌ له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی ئیستیحقاقه‌كانی خۆی، چ له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و حكومه‌ته‌ خۆجێییه‌كان، چ له‌سه‌ر ئاستی عیراق و حكومه‌ت و دامه‌زراوه‌ فیدراڵییه‌كان.
بڕیاره‌ یه‌كده‌ستییه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیش، بۆ پشتیوانیكردنی كاندیده‌كه‌ی یه‌كێتی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق و سازش نه‌كردن بۆ پارتی، كه‌ ده‌یه‌وێت قسه‌ی كۆتایی هه‌موو دۆسیه‌كانی لابێت، گه‌ڕانه‌وه‌ی یه‌كێتییه‌ بۆ پێگه‌كه‌ی جارانی، به‌هه‌مان شێوه‌ش ته‌ئكیدكردنه‌وه‌یه‌ له‌وه‌ی كه‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، شوێنكه‌وته‌ی هیچ لایه‌نێك نیه‌و له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كوردیشدا نه‌بێت، هیچ سازش و نه‌رمییه‌كی نه‌نواندووه‌و نانوێنێت، به‌س ئه‌م سازش و نه‌رمی نواندنه‌شی نابێت لای پارتی وا پێناسه‌ بكرێت و ئیستیغلال بكرێت، كه‌ یه‌كێتی وه‌ك پاشكۆیه‌كی خۆی و هاوشێوه‌ی هه‌ندێك ورده‌ حزب ته‌ماشا بكات، كه‌ مانگانه‌ له‌قاسه‌كه‌ی پارتی مووچه‌و نه‌سریه‌ وه‌رده‌گرن.
ئه‌وه‌ی پارتی كردوێتی و ده‌یكات، یارییه‌كی قێزه‌ون بوو له‌گه‌ڵ یه‌كێتی، بۆئه‌وه‌ی خۆی وه‌ك تاكه‌ نوێنه‌ری كورد له‌پرۆسه‌ی سیاسی عیراق نمایش بكات و هێزه‌ سیاسییه‌كانی تریش بكاته‌ پاشكۆی خۆی و په‌لكێشی ئه‌و سیناریۆیانه‌یان بكات كه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیایه‌تی، بێ ئاگا له‌وه‌ی هه‌موو هێزه‌ سیاسییه‌ كوردستانی و عیراقییه‌كانیش باش ده‌زانن، كه‌ هیچ حوكمڕانیه‌ك به‌بێ به‌شداری یه‌كێتی سه‌ركه‌وتوو نابێت و هیچ هه‌نگاوێكیش بۆ چه‌سپاندنی دیموكراسییه‌ت به‌بێ بوون و وجودی یه‌كێتی له‌هیچ جێیه‌كی كوردستان و عیراقدا ئاكامی نابێت.
بۆیه‌ باشتر وایه‌، هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له‌زۆنی سه‌وز، چالاكیی سیاسی و جه‌ماوه‌رییان هه‌یه‌، وریایانه‌ تر له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆسیه‌یه‌دا مامه‌ڵ بكه‌ن و نه‌بنه‌ به‌شێك له‌سه‌فقه‌ سیاسییه‌كه‌ی پارتی، چونكه‌ گه‌ر یارییه‌كه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی پارتی كۆتایی بێت، هه‌ر له‌گێمی یه‌كه‌مدا ئه‌و حزبانه‌ ده‌بێت واز له‌كاری سیاسی بهێنن و ببنه‌ شاگردی دوكانه‌ سیاسییه‌كه‌ی پارتی.

PUKmedia هه‌ڵگورد جه‌لال

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket