riklam

بەفر و چوونە دەرەوە

بیروڕا 01:34 PM - 2022-01-17

نووسینی.. كاروان شێخ عوسمان

هاووڵاتیانی  بەڕێز  .. 
بەڵی  دەمێك  بوو  چاوەڕێی  بەفرێكی  وا بووین  موژدە بوو  باری و نەك  هەر رێگەكانی دەرەوە و  ناوچە شاخاوییەكان بەڵكو  بەشێكی زۆری ناو شار و نزیكە شارەكانیش تارای زیونی پۆشیوە. بۆیە دەبا هەموان رەچاوی  ئەوە بكەین كە بە بێ  ئەرك و ئیش  با  لۆد و قەڕەباڵەغی لەسەر رێگەكانی دەرەوەی شار بە تایبەتی  رێگە شاخاویی و سەختەكان لە رێبوارانی تری كە دانیشتوی شارۆچكە و گوندەكانن نەگرین و گرفت لەبەردەمی تیمەكانی پاككردنەوەی رێگاكان و فریاگوزاری  نەگرین و ئەوان بە خۆمانەوە مەشغوڵ  بكەین، با بهێڵین  ئەوان  ئەركە  سەرەكییەكەیان رابپەڕێنن و رێگەكان بە كراوەیی  بهێڵینەوە. هاونیشتمانیانی خۆشەویست بۆ خۆشییەكانی خۆمان لەنێو سپیایی ئەو بەفرەدا دەتوانین لە باخچە و سەیرانگاكانی  نێو  شاردا  ئەو  جوانییە هەیە  كە رێگەیەكی  دوری  بۆ نەبڕین. ئەوەشتان لەبەر  چاو  بێت كە مەرج نییە هەموو ئۆتۆمبیلێك  و هەموو  شۆفێرییەك  لە نێو ئەو بەفرەدا  سەر دەربكات و كێشە  دروست نەكات، بۆیە بۆ چەند ساتێكی خۆشی  كە لە ناو شار و گەڕەكەكەشتدا  دەتوانیت  سودی  لێ  ببینیت، پێویست  ناكات سەركێشی  بە خۆت  و منداڵ  و ئازیزانت و  ئۆتۆمبێلەكەتەوە بكەیت و بە ناچاریی داوای فریاكەوتن  بكەیت و با خۆشی  لە خۆمان و دەوروبەرمان نەكەین بە ناخۆشی و سپێتی بەفرەكە لەبەر چاومان رەش نەكەین و بۆ چەند ساتێك و دوو سێڵفی پێش پاككردنەوە و ماڵینی رێگەكانی دەرەوە و ناوچە شاخاوییەكان روو لەو ناوچانە  نەكەین.

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket