riklam

كورت و پوخت

بیروڕا 09:42 PM - 2022-01-10

ستران عەبدوڵڵا
سەنگەری یەكێتیی سەنگەری مافی گەلەكەمانە ، بەڵێ ئێمە تەرەفدارین و بێ لایەن نین، تەرەفداری ئیستحقاقە دەستورییەكانی كورد و مافە دیموكراسییەكانین . تەرەفداری تەوافوق و دەستور و ھاوسەنگی سیاسیین كە بنچینەی پرۆسەی سیاسیی عێراقن لە دوای روخانی رژێمی دیكتاتۆری لە ساڵی ٢٠٠٣وە. وەك باوكە  دامەزرێنەرەكانی عێراقی تازە، لەسەروی ھەمووشیانەوە سەرۆك مام جەلال،  لەسەری پێكھاتوون . گرێبەستی عێراقی دەستوری و فیدرالی  وای نووسیووە. ئیتر بۆچی ببینە تەرەف لە كێشە ئاڵۆزەكانی نێو ماڵی شیعە كە ھیچی تیابەسەر نییە بۆ میللەتەكەمان؟ 
ڕەتكردنەوەی جەمسەرگیری نێوان پێكھاتەكان جەمسەرگیری نییە دژی ئەم لا و ئەو لا، بەڵكو ڕاوەستانە لە چەقی مافە دەستورییەكانمان.
خاوەنی مەسەلەی رەوا بەرچاوی روونە، چونكە مەسەلە ڕەواكەی كۆمبەسی ھەڵوێستەكانێتی. یەكێتییش خاوەنی مەسەلەیە.خاوەنی سیاسەتی سەربەخۆی ڕاست و رەوایە كە قازانجی كورد و ئایندەكەی مسۆگەر دەكات.
ئەمە پوختەی حیكایەتەكەیە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket