له ئایلانهوه بۆ دانه‌ری سه‌مه‌نده‌ر
بیروڕا 11:06 PM - 2022-01-09
دانه‌ر گیان من و تۆ هاوده‌ردین گرفتاری یه‌ك ئاهوكهسهرین، من له زێدی خۆم و له باخچه و مێرگه‌كانی به‌هه‌شته‌كه‌ی خودا و ئاسمانه شینه‌كه‌ی كوردستانی رۆژئاوا و باوه‌شی گه‌رمی دایك و باوك و خزم و كه‌سوكار دابووم و هه‌میشه‌ش سهرتاتكێم بوو بۆ ژیانێكی ئاسوده و دواڕۆژێكی پڕشنگدارتر، وه‌كو گوڵاڵه سوره‌ی به‌هاران هه‌م بۆن بپڕژێنین هه‌میش به‌هه‌شته خوداییهكهمان رازاوه‌تر بكه‌ین، هه‌زار مخابن هه‌رچی گورگه بۆره و سمێڵ و ریش چڵكن و دڵره‌ق و ویژدان مردووی ئه‌م سه‌ر زه‌مینه هه‌یه تێمان ئاڵان، رۆژی روناكیان لێكردینه تاریكه شه‌و و به‌ربوونه گیانمان، بۆ ئه‌وه‌ی خاكمان سوتماك و نه‌ژادمان بسڕنه‌وه، به ناچاری سه‌ریان پێههڵگرتین به‌ره‌و رێگه‌ی هات و نه‌هات.
دانه‌ر گیان به كردار هه‌ر نه‌هات بوو چونكه ته‌نیا كه له وڵاتی خۆتدا و له باوه‌شی گه‌رمی دایك و باوكدا بیت هه‌ست به بوونت و له ئارمیدا ده‌ژیت، له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و سروشته ئه‌زه‌لی و پڕ به‌هایه هیچیت و خۆراكی پول په‌رستان و چاوچنۆكهكانیت، هه‌روا ده‌رچو، ئێمه‌یان دراینه ده‌ست قه‌ده‌ر و قوڕگی نه‌هه‌نگ، ئه‌فسوس له شه‌وه‌زه‌نگدا بووینه ئاومارك و سه‌ره‌و خوار فڕێ دراینه قه‌راخ ده‌ریا، ههرجهستهم دیار و سارد و سڕ بوو كه‌چی روحم زیندوو و له زكر و نزادا بوو، بۆ روحی دایك و براو خوشكه‌كانم هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌یتر، سه‌ره‌نجام بوومه میوانی كوڕه‌كه‌ی عومه‌ری خاوه‌ر و ئه‌و كۆرپه جوانه‌ی كه پۆستاڵ ره‌شه‌كانی به‌عس كه له‌ناو بێشكهكهیدا شه‌هیدیان كرد هه‌روه‌ها ئه‌و كوڕ و كاڵه جوانانه‌ی بیابانی عه‌ڕعه‌ڕ و كوشته‌ی ده‌ستی عه‌جاجه دڕهندهكهی رژێمی گۆڕبه‌گۆڕ، دانه‌ر گیان ئێمه هه‌مومان به‌یه‌كه‌وه له خه‌ڵوه‌تی ئه‌به‌دیدا و به‌رده‌وام له نزا و پاڕانه‌وه‌دا بووین، كوردستان له داگیركه‌ران و نهحازان پارێزراو بێت ، باوكان و دایانمان چیتر جه‌رگ سوتاو و هه‌ناسه سارد نه‌كرێن ، به‌رپرسه‌كان دڵیان نه‌رم بێت و وڵاتی خۆیان خۆش بوێت و نادادای نه‌كه‌ن و نه‌هێڵن له‌وه زیاتر پۆستاڵی داگیركه‌ران خاكی پیرۆزمان گڵاو و بیر‌و هزری توندڕه‌وی ئه‌م زه‌مینه رهنگینهمان خه‌ڵتان خوێن و بكه‌ن، ئه‌وه‌ی هه‌یه و نیه بۆ ئاوه‌دانی كوردستان بێت، كه‌س چاوی له ده‌ستی كه‌س و دوژمنان و ده‌ره‌وه و ئه‌م و ئه‌و نه‌بێت.
دانه‌ری روح، ئه‌م كۆڕه‌ی ئێمه له به‌رده‌وامیدایه ده‌زانم تۆ ته‌نها (10) مانگه هاتویته دنیا، دنیایه‌ك خه‌ون و خولیات له‌سه‌ر هه‌ڵچنرابوو، زۆر باش ئاگاداربووین زریقه و تریقه پێكه‌نینت وه‌ك ده‌نگی شالوری به‌هاران بوو، بۆ دایك و باوكه دڵ پڕ له حهسرهتهكهت، زۆرباشیش ده‌زانم گریانیشت له شه‌وی بێداریدا هه‌ر ئاوازی خۆش خوانی مه‌ل و چۆله‌كه‌ی به‌هاران بۆ ماڵه بهههشتیهكهت، ئه‌وه‌ش ده‌زانم گڕوگاڵ و هه‌ڵپه‌ی ده‌ست و قاچت سحری سه‌مای روحی دایك و باوكت و كه‌سه‌كانت بوو، ئای دانه‌ر گیان ئه‌م وڵاته‌ی ئێمه له ژێر چ قه‌ده‌رێكی حهتمیهدایه و چ بهدبهختیهك یه‌خه‌ی گرتینه و به‌ری نادات، وه‌ك ره‌شه‌با من ده‌با و تۆ ده‌با له پێش ئێمه‌شدا هه‌زارانی بردووه و ترسه‌كه‌ش له‌وه‌دایه به‌رده‌وام بێت.
سهمهندهرهكهی به‌هه‌شت، هه‌موو نزا‌و پاڕانه‌وه بۆ ئازادی و سه‌ربه‌ستی و خود به‌ڕێوه‌به‌ری بوو، كه‌چی هه‌رخۆمان بووینه‌ته ئامراز بۆ هه‌ڵگێڕانه‌وه‌ی مێژوو و هه‌ڵدانه‌وه‌ی قه‌تماغه‌ی برینه‌كان، له بری ئه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ ئاوه‌دانی و خوش گوزه‌رانی و رازاوه‌تر كردنی به‌هه‌شته خواپێداوهكهمان بێت، بۆ ئه‌وه‌ی موحتاجی نامه‌رد و ههڕاجكهرانی سه‌رخان و بنخانی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان و خۆ خواردن و گیرفان پڕكهران و وێزه‌ی یه‌كتر نه‌بین، سه‌ره‌نجام تۆش بوویته قوربانی و خه‌م و كۆڤانی ئه‌به‌دی و چاو به فرمێسكی هه‌میشه‌یی دایكت و باوكت.
دانه‌ر گیان من و تۆ و كوڕه‌كه‌ی عومری خاوه‌ر و ئه‌وه‌ی ناو بێشكه و هه‌روه‌ها ئه‌وانیتر، ده‌بێت به‌رده‌وام بین له مه‌جلیس به‌ستن، له بری یاری منداڵانه و زه‌وق و شه‌وقی دنیایی و خوێندنی ئهلف و بێی كوردایه‌تی و خۆشه‌ویستی خاك و نیشتمان، ده‌سته و نه‌زه‌ر به‌رامبه‌ر به عه‌رشی عه‌زیم بپاڕێینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان پارێزراو بێت له كاره‌ساتی ده‌ستكرد و سروشتی ، هیدایه‌تی به‌رپرسه‌كان بده‌یت واز له ناز و نیعمه‌تی دنیایی بهێنن و نازی ئه‌وانه‌ی وه‌ك من و تۆ و هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌یتر كه هێشتا قه‌ده‌ریان نادیاره هه‌ڵگرن و لێنه‌گه‌ڕێن چیتر ببینه ئاومارك یان خۆراكی نه‌هه‌نگ و قرشی ده‌ریا و زه‌ریاكان.
ن: عه‌بدولواحێد محه‌مه‌د
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26