riklam

دەرفەتێك بۆ وەرگرتنەوەی كەركوك

بیروڕا 08:19 PM - 2021-12-29

نەرمین عوسمان

كەركوك تا بڕێكی زۆر لە رووی كارگێڕییەوە لە دەست حكومەتی عیراقە، لە ساڵی ١٩٢١یشەوە تا ٢٠٠٣ ھەروابووە، بەڵام نەتوانرا ناسنامە كوردستانییەكەی بسڕێتەوە و لە پرۆسەی ئازادیی عیراقدا كەوتەوە دەست خاوەنە راستەقینەكەی؛ كورد وەك نەتەوە و كوردستانیش وەك قەوارەیەكی دانپێدانراو.

ریفراندۆمی سەربەخۆیی مافی رەوای كورد بوو، بەڵام زۆر ھۆكاری بابەتی، دەوروبەر و نێودەوڵەتی بوونە باعیسی لەدەستدانی كەركوك، ئەمە كۆتا  قۆناغی خەباتكردن بۆ وەرگرتنەوەی كەركوك نییە، بەڵكو دەبێ خەبات و جۆشدانەوەی بۆ كەركوك بەردەوام بێ بێ ھیچ سازش و نەوی بوونێك.

بەدرێژایی مێژووی بزووتنەوەی كوردایەتی وەرگرتنەوەی كەركوك لە داگیركەران ئامانج بووە، كە نەتوانراوە، مانای دەستبەرداربوون نییە، بەڵكو كوردایەتی دەرەقەتی پیلانەكان نەھاتووە،  شكستی كاتی ھەڵسانەوەی بەدوادا ھاتووە، سەدام بەو دڕندەییە لەژێرەوە كوردستانیبوونی كەركوكی دەسەلماند، بەڵام لەسەرەوەڕا ئەو ناسنامەیەی نەدەسەلماند.

ئێستا  عیراق لە سەروبەندی پێكھێنانی حكومەتی داھاتوودایە، كورد كارەكتەرێكی سەرەكی و كاریگەر و پرسپێكراوە، دەوەستێتە سەر ئەوەی چۆن كەركوك سازش لەسەر كەركوك نەكات و ئیدیعای وەرگرتنەوەی لایەنە كارگێڕییەكەی لەم قۆناغەدا بكات، بۆ داھاتووش بەتەواوی وەرگرتنەوەی لە رێگەی پەیڕەوكردنی سیاسەتێكی حەكیمانەی وەكو سیاسەتەكەی سەرۆك مام جەلال.

مەسەلەی كەركوك رەوا و روونە، مێژوو سەلماندوویەتی كەركوك كوردستانییە، تەنگ و چەڵەمەی زۆر لەسەر رێگەی خەباتی وەرگرتنەوەی كەركوكدا ھەیە، دوژمن و پیلانی زۆر ھەن، بەڵام كوردستانیبوونی كەركوك جێ مشتومڕ نییە، دوژمنانی كورد و كەركوك ئەوە دەزانن، ماوەتەوە سەر لایەنەكانی كورد چۆن درێژە بەو خەباتە دەدەن و كەركوك وەردەگرنەوە.

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket