گرنگی هونه‌ر له كۆمه‌ڵگادا
بیروڕا 02:35 PM - 2021-12-27
هونه‌ر شێوازێكه له شێوازه‌كانی ده‌ربڕینی مرۆڤایه‌تی، و هۆكارێكه بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی ئه‌زموونی مرۆڤایه‌تی، و خۆشگوزه‌رانی و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی رۆشنبیریی و چاكتركردنی كه‌سایه‌تی، و ته‌نانه‌ت گۆڕانكاریی كۆمه‌ڵایه‌تیش، چونكه هونه‌ر به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانی مرۆڤ و كۆمه‌ڵگادا هه‌یه.
هونه‌ر رۆڵێكی بنه‌ڕه‌تی له په‌روه‌رده‌كردن و فێركردن ده‌بینێت، چونكه هونه‌ر كارلێكردنی نێوان تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا زێترده‌كات، ئه‌مه‌ش له ڕێی ده‌ربڕین له خۆیان به شێوازێكی ناباو، كه متمانه و بیركردنه‌وه‌یه‌كی ئه‌رێنیان پێده‌به‌خشێت، هه‌روا هونه‌ر رۆڵێكی دیكه ده‌بینێت له پته‌وكردنی ئه‌فراندن له نێو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگادا، ئه‌مه‌ش له ڕێی گه‌شه‌پێكردنی سینگ فراوانی، و توانای هزری ره‌خنه‌گرتن و ره‌خنه قبوڵكردن، هه‌روا له گه‌شه‌پێكردنی هه‌ڵسوكه‌وت و دابونه‌ریته ئه‌رێنیه‌كاندا، چونكه بۆ نمونه فێربوونی كێشانی تابلۆیه‌كی شێوه‌كاری یان ژه‌نینی ئامێرێكی مۆسیقایی، راهێنانن بۆ چاكتركردن و به‌رده‌وامبوون و كۆڵنه‌دان و ئارامگرتن، ئه‌مه‌ش گرنگی خۆی هه‌یه له گه‌شه‌كردنی هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی تاك، كه متمانه‌به‌خشن، كاتێك كه هه‌وڵده‌ده‌ن ئه‌ركێكی ئه‌سته‌م جێبه‌جێ بكه‌ن، ئه‌مه‌ش فێره دیسپلینیان ده‌كات، كه هاوكاره بۆ گه‌شه‌كردنی كه‌سایه‌تیان، و فێربوونی هه‌ڵوێست وه‌رگرتنی پێویست بۆ سه‌ركه‌وتن، له هه‌ر بوارێك له بواره‌كانی ژیاندا.
هونه‌ر چه‌ندین پته‌وكاری هه‌یه له كۆمه‌ڵگادا، له‌وانه‌ش پته‌وكاری هه‌ڵسه‌نگاندن، له ڕێی نرخاندنی شته‌كان، به‌مه‌ش ده‌بێته هۆی بایه‌خدان و به‌هادانان بۆ شته‌كانی ده‌وروبه‌رمان، و پته‌وكردنی بیره‌وه‌ری، له ڕێی تۆماركردن و پاراستنی مه‌به‌ست و ئامانجه‌كانی كارێكی هونه‌ریی، به شێوه‌ی كۆمه‌ڵێك هه‌ستی مرۆڤایه‌تی، و پته‌وكردنی خۆشی و خه‌م، هونه‌ر دیدێكی جیاواز به هه‌سته‌كان ده‌به‌خشێت، هونه‌ر ته‌نیا خۆشی و دڵشادی نابه‌خشێت به مرۆڤه‌وه، به‌ڵكو دۆزینه‌وه‌ی رێگایه‌ك بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ خه‌مه‌كانیشدا پێده‌به‌خشێت.
هونه‌ر شێوه‌یه‌كه له شێوه‌كانی سه‌ربه‌ستی، رێگایه‌كه بۆ ده‌ربڕین له خود و ئازادی كه‌سایه‌تی، كارێكه كه ده‌ربڕی بڕوا به‌خۆبوونه، و ئاوێنه‌ی ره‌نگدانه‌وه‌ی رۆح و ئاره‌زووه‌كانی مرۆڤه، هونه‌ر له‌هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كدا تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه، كه ره‌نگدانه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندی كۆمه‌ڵگایه، هونه‌ری هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك جیایه له كۆمه‌ڵگایه‌كی تره‌وه، له شێوازی ده‌ربڕین له بارودۆخه رامیاری و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی كۆمه‌ڵگاكه‌وه، زۆرێك له هونه‌رمه‌ندانی شێوه‌كار ته‌نیا به مه‌به‌ستی گۆڕان به‌ره‌و چاكتر تابلۆ ده‌كێشن، نه‌ك بۆ پاره په‌یداكردن، چونكه هونه‌ر شێوازێكه له شێوازه‌كانی ده‌ربڕین به‌بێ به‌كارهێنانی قسه و زمان.
هونه‌ر هۆكارێكی بنه‌ڕه‌تییه له هۆكاره‌كانی ئه‌خلاق، چونكه هونه‌ر له خودی خۆیدا زیانبه‌خش نیه (له‌وانه‌یه به‌كارهێنانه‌كانی زیانبه‌خش بن)، به‌ڵكو ده‌بێت سوودبه‌خش بێت، له خزمه‌تكردنی مرۆڤ و به‌خشینی چێژ و بیركردنه‌وه و ئاسوده‌یی، زۆرێك له كاره هونه‌رییه‌كان بیروڕاكان و هه‌ڵوێسته ئه‌خلاقیه‌كان پته‌وترده‌كه‌ن، چونكه كاریگه‌رییه‌كی كارای هه‌یه له‌سه‌ر ره‌فتاری تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا، ئه‌ویش له رێی وه‌رگرتن و هه‌ڵچنینی ئه‌و مه‌به‌ست و بنه‌ما و رێنماییانه‌ی كه هونه‌رمه‌ند مه‌به‌ستیه‌تی پێشكه‌شی بكات و بیبه‌خشێت.
هونه‌ر یه‌كێكه له چاره‌سه‌ره سوودبه‌خشه‌كانی رێگریكردن له تاوان، ئه‌ویش له رێگای دابینكردنی هونه‌ر بۆ هه‌مووان، کە واده‌كات خه‌ڵكانێكی زۆر دوور‌كه‌ونه‌وه له شه‌قامه‌كان، و خه‌ریكی كارێكی وابن كه ئه‌رێنیانه خۆیانی پێ ده‌رببڕن، بۆ نمونە بەشداریکردن لە کارە درامیەکان و گۆرانی گوتن و شاییکردن و هونەرەکانی شێوەکاری و ئەوانی تر، کاریگەری خۆیان سەلماندووە لە رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی تاوان، بەهۆی زۆریی و بڵاوبوونەوەی دەزگاکانی راگەیاندن وەکو تەلەڤزیۆن و رادیۆ و رۆژنامەگەریی و تۆڕەکانی ئینتەرنێتیشەوە، کارە هونەرییەکان و بیرۆکەی هونەرمەندەکانی سەردەم لەبەردەستی هەمووانە، بێجگە لە گرنگی هونەر لە هۆکارەکانی بەیەکگەیشتنی کۆمەڵایەتی، کە وایکردووە نمایش‌کردنی کارە هونەرییەکان و بەبازاڕکردنیان لەرێی تۆڕەکانی فەیسبوک و تویتەر و ئینستیگرامەوە ئاسانتر و بڵاوتربێت.
یەکێک لە ئامراز و هۆکارەکانی زانین هونەرە، هونەر یەکێکە لە گرنگترین هۆکارەکانی دەوڵەمەندکردنی مێشکی مرۆڤ، چونکە هونەر ئەنجام و ئاکامی هزر و بیرکردنەوەیەکی بە پیتی داهێنەرانەیە، رۆشنبیری و کولتور و دابونەریتی گەلان نمایش دەکات، یان زمان و رووداو و ئەزموونی مێژوویی کۆنی گەلانی دەگێڕێتەوە، لە دیارترین هونەرەکانی زانین هونەری ئەدەبە، کە چەندین بواری فراوانی زانین لەخۆدەگرێت، وەک شیعر و دراما و چیرۆکی خەیاڵی و واقیعی و پەند و ئیدیۆم و رۆژنامە و گۆرانی...هتد، هەروا کاری هونەری بەهایەکە و بەپێی مێژوو و جیاوازی کولتورەکانەوە گۆڕانکاری بەسەردادێت، هونەرمەندێکی زۆری وەکو پاپلۆ پیکاسۆ و ڤان گۆخ و مۆنیێ و بیتهۆڤن و شێکسپیەر، هەریەک لەمانە جێی پەنجەیان بەسەر مێژووی کۆمەڵگاوە دیارە، کە بە چەندین شێوە لە شێوەکانی داهێنانی هونەرمەندانەوە بە روونی بەدەردەکەون، لە شانۆ و سینەما و ئەدەب و هونەرەکانی شێوەکاری و گۆرانی، هەندێک پێیانوایە کە هونەر بریتیە لە پارچە قوماشێک کە بە دیواری مۆزەخانەیەکەوە هەڵواسراوە، بەردەوام وەکو هۆکارێکای زانین دەمێنێتەوە.
پتەوکردنی کولتور، هونەر بە پەیوەندیەکی توندوتۆڵەوە بەستراوەتەوە بە کولتورەوە، پارچە شوێنەواریەکان و جێماوەکان وەکو کەڤاڵ و وێنەکێشراوەکان و چاپەمەنییەکان و داتاشراوەکان و وێنە فۆتۆگرافیەکان و دۆکیۆمێنتەکان و پەرتوک و دەستنووسەکان و ئامرازەکان، هەموویان ئاماژەن بۆ داهێنانی مرۆڤایەتی، ئەو کولتورە تەنیا کۆمەڵێک پارچەی رۆشنبیری و هونەری یان کلاسیکی رابردوو نین، بەڵکو نیشانەی جیاکاری هەر کۆمەڵگایەکن لەگەڵ ئەوەی تریاندا.
پتەوکردنی تەندروستی دەروونی، هەڵبەتە هونەر کاریگەری لەسەر دەروون هەیە، بۆ زۆرەکان هونەر بریتیە لە چالاکیەک بۆ حەوانەوە و ئیلهام بەخشین، چ ئەو کارە هونەرییە لە داهێنانی خۆی بێت یان یەکێکی دیکە، دەربڕینی هونەری زۆر قوڵترە لە حەوانەوە حەسانەوە و چێژوەرگرتنێک، بەڵکو دەگاتە قۆناغی چارەسەرکردن بە هونەر، چونکە هونەر رێگایەکی نایابە بۆ دەربازبوون لە خەمۆکی و ڕاڕایی و دردۆنگی، هونەر بریتیە لە دەربڕینی هەستەکانمان بەبێ وشە، یان رووبەڕووبونەوەی هەستە ئاڵۆزەکان بۆ گەیشتن بە حەسانەوە.
پتەوکردنی لایەنی ئابووری، دەتوانین زۆربەی هونەرەکان وەکو کاڵایەک سەیربکەین، چونکە هونەر بریتیە لە هەست و نست و ئیلهام و داهێنان و سۆزەکانی مرۆڤ، ئەمانەش سەرنجی زۆرێک لە ئارەزوومەندانی هونەر و کۆکردنەوەی کارە هونەرییەکان هەروەها پیاوانی کار و سەرمایەدارانیش رادەکێشن، زۆرجار کۆمێنتێکی هونەرمەندان و ناودار و بەناوبانگان کاریگەری لەسەر بازاڕ و نرخی کارەکان هەبووە، بەتایبەتی کارە هونەریی و مێژوویی و هزری و کولتورییەکان، هەروا پەیوەندی نێوان هونەرمەندان و کڕیاران و نمایشکاران و بینەران کە کاریگەری لە بواری ئابووریدا هەیە.
پتەوکردنی پیشەسازی، هونەر بەشدارە لە زۆرێک لە بوارەکان لە پتەوکردنی پیشەسازییەوە، زۆرێک لە هونەرمەندانی کارە دەستیەکان و بەهۆی ئەو شارەزاییەی کە هەیانە لەم بوارانەدا، دەتوانن دەستکەوتی دارایی بەدەست بێنن، لە رێی فرۆشتنی کەڤاڵ و تابلۆ و وێنە و دیزانین و دیکۆرەکانیان، ئەمەش پتەوکردنێکی بەرچاوی پیشەسازییە دەستیەکانە، هەروا هونەر دەستێکی باڵای هەیە لە دیزانکردنی لۆگۆ و مارکە و تەنانەت جلوبەرگیشەوە، هونەر لە بواری پیشەسازیدا تەنیا پەیوەست نیە بە شارەزایی لە کارە دەستیەکانەوە، بەڵکو هونەرە دیگیتاڵی و کۆمپیوتەرەکانیش لەم سەردەمەدا رۆڵێکی بەرچاویان هەیە، بۆیە هونەرە شێوەکارییەکان و میللیەکان و ئەدەب و مۆسیقا و شانۆ، هەر هەموویان بەشدارن لە بیناکردن و بەرەوپێشوەچونی کۆمەڵگا لە هەموو بوارەکانەوە.
PUKmedia هه‌ندرێن خۆشناو
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
کوردستان 10:40 AM - 2024-04-20 -
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19