ئه‌و دوو نامه‌یه‌ی ساڵح یوسفی-یان تیرۆر كرد !
بیروڕا 09:26 AM - 2021-12-12
ئه‌وه‌نده‌ی من خوێندبێتمه‌وه، تیرۆركردنی سه‌یدا ساڵح یوسفی له مێژووی عیراق و كوردستان و ناوچه‌كه‌ش یه‌كه‌م تیرۆر بووه له رێگه‌ی (نامه‌ی به‌مینچێنراو)، چونكه جۆره‌كانی تیرۆر زۆر هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌م تیرۆره یه‌كه‌مجار بوو له عیراق رووبدات.
زۆر و كه‌م له‌وانه‌یه هه‌موومان له‌باره‌ی تیرۆركردنی تێكۆشه‌ری كوردایه‌تی سه‌یدا یوسفی بیستبێتمان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێت له‌م نووسینه تیشكی بخه‌مه سه‌رو دڵنیام زۆر كه‌متان ده‌یزانن، ئه‌ویش ئه‌و پێشبینی و هه‌واڵه‌یه كه له یه‌كێك له رادیۆكانی رۆژئاوا ته‌نیا چه‌ند مانگێك پێش تیرۆركردنی بڵاوكرایه‌وه له هه‌واڵه‌كه‌دا، كه خۆی گوێی لێ بووه و چه‌ند ره‌فیق و ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌شی ده‌یزانن ده‌ڵێت: ساڵح یوسفی یه‌كێك له سه‌ركرده عیراقییه‌كان تیرۆركرا... جگه له‌مه‌ش ماوه‌یه‌ك به‌ر له تیرۆركردنه‌كه‌ی هه‌وڵێكی تر هه‌بووه كه له‌رێگه‌ی ژه‌هرخواردنه‌وه به (چا) بیكوژن، به‌ڵام له‌و كاته‌دا یوسفی چونكه چه‌ند رۆژێك بوو هاوڕێیه‌كی نزیكی به ناوی (شه‌وكه‌ت عه‌قراوی) ژه‌هرخواردكرابوو، بۆیه گومان له (چا)یه‌كه ده‌كات و نایخوات و ده‌ڵێت (به‌ڕۆژوم) !.
به بۆچوونی من سه‌یدا یوسفی، ئه‌و كاته هه‌ڵه‌ی كرد كه دوای وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵاتی ته‌واو له‌لایه‌ن سه‌دام حسێن له 17ی ته‌مموزی 1979، نامه‌یه‌كی (11) لاپه‌ڕه‌یی بۆ نووسی و بۆچوونی خۆی له‌باره‌ی (شۆڕش) و هه‌نگاوی داهاتووی وڵات نووسیی، چونكه هه‌ر یه‌ك مانگ دوای ئه‌و نامه‌یه شه‌ڕی نێوان عیراق و ئێران هه‌ڵگیرساو یه‌كه‌م داوای سه‌رانی به‌عس له ساڵح یوسفی نووسین بوو دژی رژێمی نوێی ئێران به‌ڵام ئه‌و ره‌تی كرده‌وه‌و(داوای لێبووردنی كرد).
ئه‌مه به‌س بوو بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م سه‌ركرده كورده بكه‌وێته به‌ر رقی سه‌دام و داروده‌سته‌كه‌ی، هه‌رچه‌نده سه‌ركردایه‌تی كورد ئه‌وكاته جه‌وابیان بۆ نارد كه به په‌له به‌غدا جێبهێڵێت چونكه مه‌ترسیی له‌سه‌ر ژیانی هه‌یه و ئه‌ویش خۆی قه‌ناعه‌تی هه‌بوو به‌م قسه‌یه، به‌ڵام نه‌یده‌ویست به ئاشكرا رابكات و مناڵه‌كانی ده‌وام و قوتابخانه‌یان هه‌بوو... ئه‌مه‌ش زۆر دوای خست، هه‌رچه‌نده سه‌دام به شه‌خێیی خۆی بایه‌خی به ساڵح یوسفی ده‌دا و ده‌یویست ببێته به‌عسیی و هه‌ر هیچ نه‌بێت دژیان نه‌بێت، بۆیه یه‌ك مانگ پێش تیرۆركردنی واته له‌مانگی ئایاری 1981 به‌رزان تكریتی زڕبرای سه‌دام حوسێن كه هاوكات لێپرسراوی ده‌زگای موخابه‌راتی عیراقیش بوو، سه‌ردانی ماڵی ساڵح یوسفی ده‌كات و له دانیشتنه‌كه‌دا، تكریتی لێی ده‌پرسێت: بۆچوونت چییه له‌سه‌ر شه‌ڕی نێوان عیراق و ئێران؟، له‌وه‌ڵامدا سه‌یدا یوسفی ده‌ڵێت: من هیچ ڕاو بۆچوونێكم نییه له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه !به‌ڵام ده‌توانم ڕای خۆمت پێ‌بڵێم له باره‌ی ئه‌و پرۆسه‌ی راگواستنه به زۆره‌ی له خانه‌قینه‌وه تا زاخۆ ده‌ستتان داوه‌تێ و له‌و كاته‌دا، به‌رزان تكریتی به توڕه‌یی قسه‌كانی پێده‌بڕێت و ده‌كێشێت به مێزه‌كه‌ی به‌رده‌می و ده‌ڕوات!.
به‌داخه‌وه دوای مانگێك له‌و رووداوه له سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی 25/حوزه‌یران/1981 فه‌رمانبه‌رێكی به‌رید له ده‌رگای ماڵه‌كه‌ی ساڵح یوسفی ده‌دات و نامه‌یه‌كی پێیه بۆی، كاتێك پێی ده‌دات و ئیمزای وه‌رگرتنه‌كه‌شی پێده‌كات و ده‌ڕوات، راسته‌وخۆ دوای داخستنی ده‌رگاكه سه‌یدا یوسفی نامه‌كه هه‌ڵده‌پچڕێت و پێیدا ده‌ته‌قێته‌وه‌و دوای یه‌ك سه‌عات مانه‌وه له خه‌سته‌خانه‌ی یه‌رموك له به‌غدا گیان له‌ده‌ستده‌دات و خێزان و مناڵه‌كانیشی له ماڵن به‌ڵام ئه‌وان سه‌لامه‌ت ده‌بن!. بێگومان دوایی ده‌رده‌كه‌وێت كه فه‌رمانبه‌ره‌كه‌ی نامه‌كه‌ی بۆ هێنابوو، پله‌ی مفه‌وه‌ز بووه له شوعبه‌ی سێی له‌ناوبردنی چالاكوانه كورده‌كان له موخابه‌راتی عیراقی.
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجی منه شێوازی كوشتن و تیرۆركردنه‌كه‌ی نییه، چونكه له‌وانه‌یه تیرۆری زۆرمان بیستبێت به درێژایی مێژوو، به‌ڵام سه‌یر له‌وه‌دایه ئه‌م سه‌ركرده‌یه كه تازه ببوو به سكرتێری حزبی سۆسیالیسی كوردستان و چه‌ندین پله‌ی حكومیی بڕیوه له حكومه‌ته‌كانی عیراق تا پله‌ی وه‌زیر و هه‌ر له به‌غداش ژیاوه، زانیویه‌تی كه هه‌ر ده‌كوژرێت، كه‌چی به‌غدای جێنه‌هێشتووه!، له‌وانه‌ش سه‌رنجڕاكێشتر ئه‌و هه‌واڵه‌یه كه ته‌نیا چه‌ند مانگێك پێش تیرۆركردنی له رادیۆیه‌كی رۆژئاوا بڵاوبۆته‌وه و خۆشی گوێی لێبووه، كه ده‌ڵێت: ساڵح یوسفی تیرۆر كرا!، كه‌چی گوێی نه‌داوه‌تێ و هه‌ر به نهێنیی كاری كردووه.
خاڵێكی تریش ئه‌و ترسه بووه كه به‌عسییه‌كان له‌و پیاوه‌یان هه‌بووه، بۆ نموونه ده‌یانتوانی به ئاسانی بیڕفێنن و بیكوژن، كه‌چی به (نامه) تیرۆریان كرد !.
دواجار من پێموایه ئه‌و نامه (11) لاپه‌ڕه‌ییه‌ی بۆ سه‌دام حوسێنی نووسیی و بۆچوونی خۆی پێوتبوو له‌باره‌ی زۆر مه‌سه‌له‌وه له‌وانه مه‌سه‌له‌ی كورد، فۆكه‌سی سه‌دام و به‌عسییه‌كانی له‌سه‌ر ئه‌م تێكۆشه‌ره زیاتر كردبوو، بۆیه ده‌توانم خوێندنه‌وه‌ی ئه‌وه بۆ تیرۆركردنه‌كه‌ی بكه‌م، كه به‌عسییه‌كان نامه‌كه‌ی ئه‌ویان به (مین) داناوه بۆ سه‌دام حوسێن كه به‌م شێوازه چاونه‌ترسانه‌یه بۆچوونی خۆی نووسیوه، بۆیه ئه‌وانیش به نامه‌یه‌كی (مینڕێژ كرا‌و) وه‌ڵامی سه‌یدا یوسفیان دایه‌وه له ماڵه‌كه‌ی خۆی و به‌داخه‌وه خه‌ڵتانی خوێنیان كرد !.
ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات ئه‌م دوو نامه‌یه، نامه‌كه‌ی بۆ سه‌دام-ی نووسی و نامه‌كه‌ی بۆی هاته ماڵه‌وه هۆكاری تیرۆركردنی ساڵح یوسفی بوون.
مه‌ریوان مه‌سعود
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26 -
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25