بڕۆ بیلاڕوس نیوەی رێت بێت
بیروڕا 03:29 PM - 2021-11-28
سەرهەد عەلی
لە هاواری سەرای سلێمانیەوە كە دروشمی ئازادی هەڵگرتبوو، لەبەردەم دیكتاتۆرێكی گەورەتردا پاكانە بۆ سەدام دەكات و دەیكاتە باوك، بێ ئاگا لەوەی ژنی رووسوری كورد نەك هەم نشینی سەدامی نەویستووە، بەڵكو جەسورانە لە زیندان و بەرەكانی تێكۆشاندا كۆشك و تەلارەكانی ئەم دیكتاتۆرەی هەژاندوە و پارێزگاری لە حورمەت و كەرامەتی خۆی و نەتەوەكەی كردووە، بەڵام پێدەچێت خەیاڵی (بەهادین)ی هەڵگری پاشناوی (سەرای ئازادی) حەنین بێت بۆ لەدەستچوونی رۆژگارێك كە فریا نەكەوتووە رۆڵەیەكی گوێڕایەڵی سەدام بێت. لەبەرئەوە دەزانین ئوەوە زڕباوكێتی نەك باوك.
پارانەوە و خۆبچووككردنەوەی (بەهادین) لەبەردەم (ئەلیكساندەر لۆكاشینكۆ) ی گەورە دیكتاتۆری بیلاروس، كە هەرچەند مانگێك پێش ئێستا زیندانەكانی پڕ كرد لە رۆژنامەنووس و ئازادیخواز، تەنها هەوڵێك نیە بۆ خۆچەماندنەوەی كەسیی، بەڵكو بە ئامانجگرتنی نەتەوە و بزوتنەوە سیاسیەكەشیەتی، كە كەسێك تەنها لەپێناو خۆدەرخستن و نمایش لەپەنای دیكتاتۆرێكدا ستایشی دیكتاتۆرێكی تر دەكات، لە تەنیشت ستەمكارێكەوە بۆ شان و باڵی ستەمكارێكی تر شانامە دەهۆنێتەوە، ئەم دووفاقی و ئابروچوونە بە تەنها لەكەی نێوچەوانی بەهادین نیە، بەڵكو هی بەشێك لە ئەوانەشە كە لە سەرای ئازادی و لەپەنای ئەوەوە سواری شەپۆلی ناڕازییەكان بوون و بانگەشەی ئازادی و یەكسانی و وەكیەكیان دەكرد، هەر بۆیەش كۆی ئەوانەی لەو بزوتنەوە میللیە هاوبەشی بەهادین بوون، هەقە بە ڕاست و ڕەوانی خۆیان لەو پاكانەكردنەی بەهادین پاك بكەنەوە، كە بەوپەڕی بێ شەرمیەوە دیكتاتۆرێك بە باوكی دەبینێ.
دەبێ ئەوانە پێش ئەوەی داوا لە خەڵك بكەن خۆیان لەم دەسەڵاتە سیاسیەی كوردستان بێبەری بكەن، لەپێشدا لە رۆحی شەڕانگێزی ئەم بەهادینە بێبەری بكەن و بڵێن ئەم دیكتاتۆرخوازە لە میللەتی ئێمە نییە لە میللەتی شەرمەزاری و لەكەیە بە ناوچەوانی ئۆپۆزسیۆن بوونەوە.
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یهكێتی هێزێكی كاریگهره
04:42 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆ بنەماڵەی خاتوو رقیە
پرسەنامە 03:27 PM - 2024-04-20 -
پلهبهرزكردنهوهی مووچهخۆرانی ههرێم رهزامهندی بهغدای دهوێت
کوردستان 10:40 AM - 2024-04-20 -
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19