riklam

جوێن دانی دیموكراتی

بیروڕا 07:11 PM - 2021-10-26

له‌ دوا دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستاندا گوێ بیستی ( جه‌لال په‌رێشان ) بوین كه‌ چه‌ند جوێنێكی نه‌شیاو ده‌دات . جوێن دانی جه‌لال په‌رێشان  نه‌ له‌گه‌ڵ ناو و ته‌مه‌ن و پۆست و ئه‌و شوێنه‌ی كه‌ تیایدا بوو نه‌ده‌گونجا . ئاخر كاره‌ساته‌ كاری په‌رله‌مانتار له‌ به‌دواداچون بۆ كێشه‌ و گرفته‌كان و نوێنه‌رایه‌تی كردنی خه‌ڵك كه‌ چی ببێته‌ جوێنده‌ر و جوێن فرۆش 

حیزبی به‌عس و به‌ تایبه‌تی تر سه‌دام حسێن چه‌ندین به‌رپرسی ده‌م پیس و جوێنده‌ریان هێنایه‌ پێشه‌وه‌و له‌ ناو حیزبی به‌عسدا جێگایان كردنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی زمانیان نه‌پارێزن به‌رامبه‌ر نه‌یارانی به‌عس له‌ ناوخۆی وڵات و ده‌ره‌وه‌ی وڵاتدا و چی هات به‌ ده‌میانا نه‌یگێڕنه‌وه‌ .

جا ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ په‌رله‌مان ڕویدا هه‌ق وایه‌ پێش ئه‌وه‌ی كه‌ په‌رله‌مان لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكات و لیژنه‌ی له‌سه‌ر دروست بكات  هه‌ق وایه‌ سه‌ركردایه‌تی پارتی لێپیچینه‌وه‌و لێ پرسینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ بكه‌ن و ئه‌وه‌ بۆ خه‌ڵك ڕون بكه‌نه‌وه‌ ئایا دیموكراتیه‌كه‌ی ئه‌وان بۆ خزمه‌تی خه‌ڵك و كوردستانه‌ یاخود له‌ ناو ئه‌و دیموكرایه‌تیه‌شدا ئه‌م جوێن فرۆشیه‌ جێی ده‌بێته‌وه‌ و دواتریش نابێت ئه‌و بابه‌ته‌ به‌ ئاسانی به‌ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌ماندا تێپه‌ڕێت و لێی بێ ده‌نگ بن .

ئاخر با دروشمی نا بۆ دیموكراتی بوون به‌رز نه‌كه‌ینه‌وه‌.
ن: ئارام عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن 

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket