ڕێز له فه‌ره‌نسا بگرن!!..
بیروڕا 06:59 PM - 2021-10-24
جیاواز له هه‌موو سه‌فاره‌ت و قونسولخانه‌كان فه‌ره‌نسا ده‌رگای قونسوڵ خانه‌كه‌ی به ڕووی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان كردوه‌ته‌وه ، به كه‌مترین ماوه فیزه ده‌داته هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ، به‌شێكی زۆری هاوڵاتیان به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی داوایی فیزه ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی سه‌ردانی فه‌ره‌نسا بكه‌ن، دوایی وه‌رگرتنی فیزه‌كه‌یان ناچنه فه‌ره‌نسا بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر ؟ به‌شێكی تری هاوڵاتیان به مه‌به‌ستی گه‌شتیاری سه‌ردانی فه‌ره‌نسا ده‌كه‌ن، به‌ڵام له فه‌ره‌نسا نامێننه‌وه؟ به‌شێكی تری بازرگاكان به‌مه‌به‌ستی كاری بازرگانی سه‌ردانی فه‌ره‌نسا ده‌كه‌ن، به‌ڵام بۆ بازرگانی سه‌ردانی وڵاتی تر ده‌كه‌ن وناچنه فه‌ره‌نسا؟ به‌شێكی تری شاندی فه‌رمی دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی فه‌ره‌نسا ده‌كه‌ن، به‌ڵام جگه له یه‌كه‌م سه‌ردان، ناهێنه‌وه فه‌ره‌نسا، به‌شێكی تری هاوڵاتیان فیزه‌ی فه‌ره‌نسا وه‌رده‌گرن وناشگه‌رێنه‌وه؟
هاوڵاتیانی ئازیز له هه‌رێمی كوردستان، ئێوه‌ی به‌ڕێز كاتێك دۆسیه پێشكه‌ش ده‌كه‌ن به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی له فه‌ره‌نسا و مۆعیدی یه‌كێك له خه‌سته‌خانه‌كانی فه‌ره‌نسا وه‌رده‌گرن، كاتێك دواتر فیزای فه‌ره‌نسا وه‌رده‌گرن و به‌ڵام دواتر ناچنه خه‌سته‌خانه‌ی فه‌ره‌نسا و، ده‌چیته خه‌سته‌خانه‌ێكی وڵاتی ئه‌لمانیا ده‌زانی چی ڕووئه‌دا ؟ وه‌ڵام بێ گومان نه‌خێر نازانیت چی ڕوئه‌دات، به دڵنیایه‌وه ئه‌گه‌ر بزانیت ئه‌م كاره دوباره ناكه‌یته‌وه ، پێش هه‌موو شتێك له خه‌سته‌خانه‌ی فه‌ره‌نسا مۆعیده‌كه‌ت ده‌فه‌وتێ ده‌بیته هۆی ئه‌وه‌ی كه كه‌سێكی تر نه‌توانێت له‌شوێنی ئێوه مۆعید وه‌ربگرێت، نه‌چونی ئێوه ده‌بێته هۆی بێمتمانه‌یی و واده‌كات جارێكی تر قونسوڵی فه‌ره‌نسا هه‌رگیز فیزه نه‌داته‌وه به نه‌خۆشه‌كانی تری هاوڵاتی ئه‌م هه‌رێمه
هاوڵاتی ئازیز كاتێك داوایی فیزه‌ی فه‌ره‌نسا ده‌كه‌یت و ده‌چیته وڵاتێكی تر و داوایی په‌نابه‌ری سیاسی ده‌كه‌یت ده‌زانیت چی ڕووئه‌دا ؟ وڵاتی فه‌ره‌نسا ده‌بێت پاره‌ی نه‌گه‌رانه‌وه‌ت بدات و له ڕووی داراییه‌وه زۆر زیاتر ده‌كه‌وێت له‌سه‌ر فه‌ره‌نسا كه تۆ هه‌رگیز به بیرتا ناهێت، نه گه‌رانه‌وه‌ی تۆ خۆشیت پێ ده‌به‌خشێت ، به‌ڵام هه‌زاران هاوڵاتی بێبه‌ش ده‌كه‌یت له گه‌شت كردن بۆ فه‌ره‌نسا، چونكه متمانه قونسول خانه به هاولاتیانی تر له ده‌ست ئه‌ده‌ن و هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی تۆ ده‌بێته هۆی نه‌مانی متمانه‌ی نێوان قونسوڵخانه و هاوڵاتیانی هه‌رێم.
هاوڵاتی ئازیز كاتێك فیزای فه‌ره‌نسا وه‌رده‌گریت وگه‌شت ده‌كه‌یت بۆ فه‌ره‌نسا و له‌گه‌ڵ هاتنت بۆ ئه‌و وڵاته له فرۆكه خانه‌وه ده‌چیته وڵاتێكی وه‌ك ئه‌لمانیا یان هه‌ر ولاتێكی تر و دوو ڕۆژ پێش فیزه‌كه‌ت دیته‌وه فه‌ره‌نسا ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی پیشانی بده‌یت له فه‌ره‌نساوه هاتویت و له فه‌ره‌نساوه ده‌گه‌ریته‌وه ، ده‌زانیت چێ ڕوئه‌دا ؟ ده‌بیته هۆی ئه‌وه‌ی جارێكی تر فه‌ره‌نسا متمانه‌ت پێنه‌كات و باش ئاگاداره له كوێوه هاتویت و له كوێوه گه‌راویته‌ته‌وه و واده‌كات جگه‌له‌وه‌ی فیزا وه‌رنه‌گریته‌وه، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی زۆرترین ڕه‌فزی فیزا بۆ هاوڵاتی تر به خۆشته‌وه بێته‌وه،
بۆیه تكایه له‌به‌رئه‌وه‌ی فیزه به نه‌خۆش بدرێت، به گه‌شتیار بدرێت ، به بازرگان بدرێت ، به خانه‌واده‌كه‌ت بدرێت، ڕێز له‌و ئیمزایه بگره كه ده‌یكه‌یت، تكایه له‌به‌ر جێژی خۆت و ئاره‌زوی خۆت مه‌به‌ره هۆی كێشه نانه‌وه بۆ هه‌زاران هاوڵاتی و ناوی هه‌رێمی كوردستان لای دۆسترین وڵاتی دوونیا ناشرین مه‌كه.
هاوڵاتیانی ئازیزی هه‌رێمی كوردستان ته‌نها بۆ به‌بیر هێنانه‌وه..
دوای یٔه‌وه‌ی كورد یٔاواره‌ی یٔێران و توركیا بوون، دانیاڵ میتران ھاته‌جواب و سه‌ردانی ھه‌ریه‌ك له‌ووڵاتانی یٔه‌ڵمانیا و ڕووسیا و یٔه‌مریكای كرد بۆ دابین كردنی پاڵپشتی له‌یٔه‌نجومه‌نی یٔاسایش بۆ كورد، به‌هاوكاری ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و ئه‌ندامانی تری ئه‌نجومه‌ن توانرا له‌ڕۆژی «٣»ی نیسانی «١٩٩١» یاداشتێك به‌رز بكه‌نه‌وه بۆ سكرتێری گشتی و له‌ڕۆژی «٥»ی نیسانی «١٩٩١» پڕۆژه بڕیاری «٦٨٨» له‌یٔه‌نجومه‌نی یٔاسایشی نێوده‌وڵه‌تی په‌سه‌ند كرا، تێیدا ناوچه‌ی یٔارام بۆ باكوری ھێڵی پانی «٣٦» بۆ كورد دانرا، دوای په‌سه‌ندكردنی یٔه‌م پڕۆژه بڕیاره فڕۆكه‌كانی فه‌ره‌نسا و یٔه‌مریكا بۆردوومانی ھه‌ر ھێزێكی عێراقیان ده‌كرد كه ھێڵی پانی «٣٦» تێپه‌ڕاندایه، جگه له‌وه دانیاڵ میتران سه‌ردانی یٔاواره‌كانی كرد له یٔامه‌د و ماردین و ھاوكاری مرۆیی پێ گه‌یاندن، ھه‌روه‌ھا فرانسۆ میترانی سه‌رۆكی یٔه‌وكاتی فه‌ره‌نسای ڕازی كرد كه ژماره‌یه‌ك یٔاواره‌ی كورد وه‌ربگرێت و یٔیقامه‌ی فه‌ره‌نسیان پێ بدات.
سه‌رده‌می به‌ڕێوه‌چوونی یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و پێكهێنانی حكومه‌ت و بنیادنانی دیموكراسیدا، فه‌ره‌نسا پشتیوانییه‌كی سه‌رسه‌ختی مافه ڕه‌واكانی گه‌لی كورد بووه، له‌دوای ھه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیش به‌ڕه‌سمی نوێنه‌ری خۆی ناردووه‌ته په‌رله‌مان و دانی ناوه به‌بوونی په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه چه‌ندین ڕێكخراوی فه‌ره‌نسییان له‌بواری هاوكاری مرۆیی و ئاوه‌دانكردنه‌وه ناردووه‌ته هه‌رێم بۆ بنیادنانه‌وه و خزمه‌تكردنی خه‌ڵك، جگه له‌وه فه‌ره‌نسا ڕۆڵێكی گرنگی بینی له‌هێنانه‌دی ئاشتی ناوخۆیی و نه‌هێشتنی شه‌ڕی ناوخۆ له‌هه‌رێمی كوردستان،
له‌دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عسیش فه‌ره‌نسا یه‌كه‌م ووڵات بوو كه به‌فه‌رمی سه‌رۆكی خۆی نارده هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها یه‌كه‌م ووڵات بوو كه كۆنسوڵگه‌ری خۆی له هه‌ولێر كرده‌وه، له‌شه‌ڕی داعشدا و له‌سه‌خترین و مه‌ترسیداترین كاتدا هاوكاری سه‌ربازی و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیان گه‌یانده هێزی پێشمه‌رگه، له‌دوای ڕیفراندۆم به پاڵپشتی نێوده‌وڵه‌تی بۆ هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتبووه نزمترین ئاست، له‌وكاته‌دا فه‌ره‌نسا گه‌لی كوردی به‌ته‌نیا جێ نه‌هێشت و مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستانی ڕه‌وانده‌وه..
له‌كۆتایدا ده‌توانین بڵێین قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌درێژایی ته‌مه‌نی و له‌سه‌ر ئاستی ئه‌قلیمی وناوخۆیی هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ر بووه، فه‌ره‌نساش به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام و له‌قۆناغه جیاوازه‌كانی ته‌مه‌نی ئه‌م قه‌واره‌یه ڕۆڵی گرنگ و به‌رچاوی هه‌بووه له پاڵپشتی كردن و پاراستنی‌دا
دوای ڕیفراندۆمۆیش هه‌موو جیهان ده‌رگایی لێدا خستین، ته‌نها فه‌ره‌نسا بوو ده‌رگای بۆ كردینه‌وه و ئابلوقه‌ی دبلۆماسی شكاند و كۆشكی ئیلیزه‌ی به‌رووی ئێمه‌دا كرایه‌وه، هه‌روه‌ها نابێت ئه‌وه له‌یاد بكه‌ین كه فه‌ره‌نسا ئه‌و ووڵاته بوو كه یه‌كه‌مجار ته‌به‌نی پرۆژه بڕیاری (٦٨٨)ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كرد، ئه‌گه‌ر ئه‌و پرۆژه بڕیاره نه‌بوایه ئێستا شتێك نه‌بوو به‌ناوی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان.
ئێتساش له‌م كاته‌دا كه فه‌ره‌نسا ده‌رگایی قونسول خانه‌ی بۆ كردوینه‌ته‌وه زۆرترین فیزا به كه‌مترین ماوه ده‌داته ئێمه تكایه با ڕێز له‌و په‌یوه‌ندیه بگرین و گه‌شه‌ی پێ بده‌ین و بی پارێزین ، پاراستنیشی به‌وه ده‌بێت كه ڕێز له یاساكان بگرین، ڕێزگرتن له یاساكانیش ڕێزگرتنه له خۆت و ڕێزنه‌گرتن له یاساكان پێچه‌وانه‌كه‌یتی به‌خۆت.
داره‌وان حاجی حامید / ل. ناوه‌ندیی ی ن ك له فه‌ره‌نسا، سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی سه‌نته‌ری فه‌ره‌نسی كوردیی
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25