ئێستا ژماره‌یان خۆی له بیست هه‌زار ده‌دات...
بیروڕا 02:18 PM - 2021-10-18
ن: عه‌بدولواحید محه‌مه‌د
له ده‌سپێكی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردنه‌وه هه‌میشه بۆشایی میلاك هه‌بووه، مامۆستایانی وانه‌بێژ پڕیان كردۆته‌وه ئه‌وه‌ش به‌دوو جۆر بووه، به‌شێوه‌یه‌ك به‌شێكیان هه‌ر میلاك بوون و له‌ناوه‌ندێكی خوێندنیتر به‌پێی پسپۆڕی وانه‌بێژیان كردووه ، به‌شێكیشیان وه‌ك مامۆستای وانه‌بێژ وانه‌یان وتوته‌وه، له‌به‌رامبه‌ردا كرێی وانه‌بێژیان مانگانه به‌پێی سیسته‌م بۆ خه‌رجكراوه، ئه‌و دوو حاڵه‌ته‌ی وانه‌بێژی بۆ سالاَنی ئاسایی بووه و كه دامه‌زراندن به‌پێی پێویست هه‌بووه، به‌لاَم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ساڵی 2014ه‌وه هیچ دامه‌زراندنێك نه‌كراوه جگه له (5300) گرێبه‌ست كه دواجار كرانه فه‌رمی، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌وه‌نده دامه‌زراندنه هه‌رگیز قه‌ره‌بووی ئه‌و هه‌موو پێداویستیه‌ی میلاك ناكاته‌وه، چونكه به سروشت سالاَنه چه‌ندین مامۆستا خانه‌نشین ده‌بن، ژماره‌یه‌كی زۆریش مامۆستا مۆڵه‌تی بێموچه و دایكایه‌تی وه‌رده‌گرن، له پاڵ ئه‌وانه‌شدا مۆڵه‌تی خوێندن و نه‌خۆشی درێژخایه‌ن و چه‌ندین حاڵه‌تیتر هه‌یه، هه‌موو ئه‌وانه كۆبكرێته‌وه سالاَنه ده‌بێت زیاتر له 3000 مامۆستا دابمه‌زرێنرێ، ئه‌گه‌ر ژماره‌ی ئه‌و منداڵه چاوگه‌شانه‌ش بخه‌ینه سه‌ر كۆی پێداویستیه‌كان كه خۆیان زیاتر له 1000000 سه‌د هه‌زار قوتابی تازه ده‌ده‌ن بێگومان پێویستیه‌كان زۆرتر ده‌بن ، حكومه‌تی هه‌رێم وه‌ك له‌پێشداش ئاماژه‌مان پێدا له‌ماوه‌ی 8 ساڵی رابردوودا ره‌چاوی هیچ پێداویستیه‌كی میلاكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی نه‌كردووه مه‌به‌ستم مامۆستایانه، ئه‌مه‌یه وایكردووه بۆشاییه‌كی گه‌وره دروست بێت كه ساڵ به ساڵ به‌مامۆستایانی وانه‌بێژ پڕ كراوه‌ته‌وه، بۆیه ده‌بینین ئێستا ژماره‌كه خۆی له 20000 بیست هه‌زار ده‌دات، ئه‌وه‌نده‌ش ئاگاداربین ئه‌و به‌ڕێزانه كه‌مته‌رخه‌م نه‌بوون و به دڵسۆزیه‌وه ئه‌ركه‌كانی خۆیان راپه‌ڕاندووه، جاری وا هه‌بووه چه‌ند مانگان كرێیه‌كانیان بۆ خه‌رجنه‌كراوه كه ئه‌مه‌یان به‌ڕاستی ناحه‌قیه‌كی گه‌وره‌یه، ئیتر هه‌ر لایه‌نێك هۆكار بوو بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌شێكی به‌رچاو له‌و به‌ڕێزانه له ده‌ره‌وه شاره‌كانن له‌سه‌ر هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیان هاتوچۆ ده‌كه‌ن، مخابن ئه‌وه له‌به‌ر چاو نه‌گیراوه، ئه‌مه له كاتێكدا له هه‌ر یه‌كێك له‌وانه بپرسن كه هۆكاری ئه‌و بێباكی و خاو و خلیسكیه‌ن، ئایا مانگێك بێ موچه و ده‌رامه‌ت ئیداره‌ده‌كه‌ن؟ بێگومان ده‌ڵێن نه‌خێر،ِ دیاریشه ئه‌ركی ئه‌و مامۆستایانه وه‌زیفه‌ی رۆژ نیه ئه‌مڕۆ ئه‌گه‌ر نه‌كرێت بۆ به‌یانیه‌كه‌ی ئاسایی بێت، به‌لكو ئه‌ركی ئه‌و به‌ڕێزانه ئه‌ركێكی بونیادی، ئه‌خلاقی ، ئینسانی، نیشتمانی ، نه‌ته‌وه‌یی و هه‌موو شتێكی په‌یوه‌ست به پێگه‌یاندن و تێگه‌یاندنی نه‌وه‌كانه و هی هه‌موو زه‌مان و مه‌كانه‌كانه، ئه‌مه له‌كاتێكدا ئه‌وانه ته‌نها داوای دامه‌زراندن ده‌كه‌ن، داوای هیچ زیاده‌یه‌ك ناكه‌ن كه ئه‌وه مافێكی سروشتی خۆیانه ، بۆیه به‌ڕاستی كاتی ئه‌وه هاتوه حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان چاره‌سه‌رێكی بنه‌ڕه‌تی بۆ ئه‌و په‌روه‌رده‌كاره دڵسۆزانه بدۆزنه‌وه، باشترین رێگه‌ش بریتیه له دامه‌زراندنیان ئیتر به گرێبه‌ست بێت یان هه‌میشه‌یی، له‌گه‌ڵ ده‌سته‌به‌ركردنی ته‌واوی مافه‌كانیان، هه‌ر ئه‌وه‌ش رێگه راسته‌كه‌یه و خزمه‌ت به دۆخی په‌روه‌رده ده‌كات و دڵنییایش ده‌داته ئه‌و خۆشه‌ویستانه، به‌پێچه‌وانه ئه‌گه‌ر بیر له‌هه‌ندێك ئیجرائاتی ناواقعیی بكرێته‌وه وه‌ك بێمنه‌تی و دۆزینه‌وه‌ی به‌دیل، دۆخه‌كه زۆر خراپ ده‌بێت و جارێكی‌تر په‌روه‌رده به‌نیوه ناسه‌قامگیری به‌ڕێوه ده‌چێت كه‌خۆی له بنه‌ڕه‌تدا بارگاویه به چه‌ندین ئالنگار، هێشتاش تارمایی كۆڤید-19شی له‌سه‌ر لانه‌چوه .
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
01:31 PM - 2024-03-29 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
کوردستان 01:31 PM - 2024-03-29 -
نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 -
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28