مرۆڤ هۆكارێك بۆ له‌ناوبردنی ئاوه‌دانی گۆی زه‌وی و شارستانێتی مرۆڤایه‌تی
بیروڕا 01:12 PM - 2021-10-14
به‌شی دووهه‌م
له‌م به‌شه‌دا باس له دوو هۆكاری ده‌ستكردی تری مرۆڤ ده‌كه‌ین كه بونه‌ته هۆی له‌ناوبردنی ئاوه‌دانی گۆی زه‌وی و شارستانێتی مرۆڤایه‌تیش،كه بریتین له دیارده‌كانی برسێتی و هه‌ژاری،كه هه‌ردووكیان له ئه‌نجامی چاوچنۆكی مرۆڤ و خۆپه‌رستی و به‌رژه‌وه‌ندخوازیه‌وه سه‌ریانهه‌ڵداوه و ته‌واوی گۆی زه‌وی گرتۆته‌وه و به ملیۆنان مرۆڤ به‌ده‌ست هه‌ژاری و برسێتیه‌وه ده‌ناڵێنن و ساڵانه له‌ناوده‌چن.
1. دیارده‌ی برسێتی:
پێناسه: بریتیه له كه‌مبوون یان نه‌بوونی خۆراك له‌سه‌ر ئاستێكی فراوان. و به‌پێی پێوه‌ره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له 3 حاڵه‌تدا برسێتی ده‌ناسرێت:
• كاتێك به‌لانی كه‌مه‌وه 20% له خێزانه‌كان له ناوچه‌یه‌كدا ڕووبه‌ڕووی توندی نه‌بوونی خۆراك ده‌بنه‌وه.
• له‌كاتی بڵاوبونه‌وه‌ی به‌دخۆراكی توند له‌ناو منداڵاندا كه ڕێژه‌كه‌ی 30% تێپه‌ڕبكات.
• له‌كاتی زیادبوونی تێكڕای مردن بۆ 2 كه‌س له 10 هه‌زار كه‌س له ڕۆژێكدا.
• مێژووی برسێتی
له‌سه‌ده‌ی بیستدا نزیكه‌ی 70 ملیۆن كه‌س به برسێتی مردوون له جیهاندا و به‌ته‌نها 30 ملیۆن كه‌س له چین بوون له‌نێوان ساڵانی 1958-1961دا. و برسێتی به‌نگاڵ له‌ساڵی 1943دا‌و له چین له ساڵانی 1928 و 1942دا و له ڕووسیادا و له یه‌كێتی سۆڤێتی جاراندا له ساڵانی 1932-1933و برسێتی كه‌مبۆدیا له‌سه‌ر ده‌ستی خه‌میره سووره‌كان له حه‌فتاكاندا و برسێتی كۆریای باكوور له نه‌وه‌ده‌كان و ئه‌سیوبیا له 1983-1985 و ێۆمال له 2011دا و نه‌یجیریا و باشووری سوودان و یه‌مه‌ن و ...هتد.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كیشوه‌ری ئه‌فریقیا به‌رزترین ڕێژه‌ی برسێتی تیادایه. له ئاسیاشدا له چین و هند و كه‌مبۆدیادا هه‌یه و كۆریای باكور و ئێرانیش برسێتیان تیادایه.له كیشوه‌ری ئه‌وروپاشدا له‌سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا برسێتی هه‌بوه،1315 -1317 و له به‌ریتانیا و ئیتالیا و ئیسپانیا و ئایسله‌ندا و فنله‌ندا و ئێڕله‌ندادا هه‌بوه.
• هۆكاره‌كانی برسێتی
1. به‌هۆی زیادبوونی ژماره‌ی دانیشتوانه‌وه.
2. گۆڕانی كه‌شوهه‌وا(( وشكه‌ساڵی و نه‌بوونی باران و په‌تا كوشنده‌كان و نه‌خۆشیه‌كان)).
3. ناجێگیری سیاسی و جه‌نگه‌كان.
4. سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی ئابوری حكومه‌ته‌كان.
5. كه‌مبوونی به‌رهه‌مه خۆراكیه‌كان به به‌راوورد به زۆری ژماره‌ی دانیشتوانه‌وه.
6. كاره‌ساته‌كان(( سروشتی و ده‌ستكردی مرۆڤه‌كان)).
7. هێرشی كوله و مێروه زیانبه‌خشه‌كان بۆ سه‌ر به‌روبومه كشتوكاڵیه‌كان.
• مه‌ترسی و كاریگه‌ریه‌كانی برسێتی:
1. مردنی منداڵان و به‌ته‌مه‌نه‌كان و مرۆڤ به‌گشتی.
2. كاریگه‌ری له‌سه‌ر زاوزێ و منداڵبوون و كه‌مبونه‌وه‌ی دانیشتوان.
3. كۆچكردنی هاوڵاتیان.
4. بڵاوبونه‌وه‌ی جۆره‌ها په‌تا و نه‌خۆشی كوشنده.
ده‌كرێت ڕێگری له‌سه‌رهه‌ڵدان یان بڵاوبونه‌وه‌ی برسێتی بگیرێت له ڕێگه‌ی:
كارئاسانیكردن بۆ جوتیاران له وه‌رنه‌گرتنی گومرك و باج و خه‌راجی زۆر و له‌دابینكردنی بنه‌تۆو و ئامێر و ئامڕازه‌كانی كشتوكاڵ و دابینكردنی په‌ینی كیمیاوی و دا‌و وده‌رمان بۆ پاراستنی به‌روبه‌مه‌كانیان و به‌مه‌ش ئاسایشی خۆراكی ده‌پارێزرێت.
2. دیارده‌ی هه‌ژاری:
پێناسه: بریتیه له‌و حاڵه‌ته‌ی كه‌تاك یان كۆمه‌ڵگا پێویستی به سه‌رچاوه‌ی دارایی هه‌یه له‌گه‌ڵ لانی كه‌می ژیانێكی خۆشگوزه‌رانی.به‌ڵام به پێی پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تیه‌كان هه‌ژاری توند بریتیه له ده‌ستكه‌وتنی تاك بۆ كه‌متر له 1 دۆلار له ڕۆژێكدا.یان داهاتی خێزان كه نه‌یتوانی پێداویستیه بنچینه‌ییه‌كانی تاكه‌كان دابینبكات. و هه‌ژاریش به شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌پێورێت له‌سه‌ر خێزان نه‌ك تاك. له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه‌وه ڕۆژی 17-19/10 ی هه‌موو ساڵێكیان دیاریكردوه بۆ ڕۆژی جیهانی دژی هه‌ژاری له‌ساڵی 2008وه.
• جۆره‌كانی هه‌ژاری:
1. هه‌ژاری توند و تاقه‌ت پڕوكێن: بریتیه له‌و داهاته‌ی كه ته‌نها به‌شی پێداویستیه بنچینه‌ییه‌كان ده‌كات له جلوبه‌رگ و خۆراك و جێگه‌ی مانه‌وه.
2. هه‌ژاری ڕێژه‌یی: بریتیه له دۆخی ئابوری بۆ ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگاكانی تر.
• كاریگه‌رییه‌كانی هه‌ژاری: كاریگه‌ری مه‌ترسیداری هه‌یه :
1. كاریگه‌ری ته‌ندروستی بۆ منداڵان به‌تایبه‌تی و بۆ كۆمه‌ڵگاش به‌گشتی.
2. مردن.
3. كاریگه‌ری دواكه‌وتوویی و نه‌خوێنده‌واری.
• له جیهاندا 1 ملیار كه‌س به هه‌ژار داده‌نرێن چونكه داهاتی ساڵانه‌یان كه‌متره له 600دۆلار. و 630 ملیۆن كه‌س له هه‌ژاری توندا ده‌ژین چونكه داهاتی ساڵانه‌یان له 275 دۆلار كه‌متره.
• هه‌ژاری له‌ناوچه‌یه‌ك یان وڵاتێك بۆ ناوچه و وڵاتێكی تر ده‌گۆڕێت به‌هۆی كاریگه‌رییه سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه.
• هۆكاره‌كانی هه‌ژاری:
1. خراپی و نادادپه‌روه‌ری له دابه‌شكردنی سه‌روه‌ت و ساماندا.
2. خراپی ڕێكخستن و به‌ڕێوه‌بردن.
3. پشتبه‌ستن به كه‌سانی تر و ته‌مه‌ڵیكردن له‌كاردا.
4. ناهاوسه‌نگی له نێوان تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگادا.
5. جه‌نگه‌كان و داگیركاریه‌كان.
6. كاره‌ساته‌كان.
7. نه‌خوێنده‌واری.
8. زیادبوونی ژماره‌ی دانیشتوان.
9. خراپی دۆخی ته‌ندروستی.
10. كه‌می كار و پڕۆژه و كارگه پیشه‌سازیه‌كان.
جا ئه‌م هۆكارانه‌ش دابه‌شده‌كرێت بۆ دوو جۆره‌وه:
1. هۆكاره ناوخۆییه‌كان وه‌ك :
• سروشتی كۆمه‌ڵگاكان.
• ئیداره و چالاكی و سوودوه‌رگرتن له‌سه‌روه‌ت و سامانه‌كان.
• سیسته‌می سیاسی و ئابوری وڵات له ڕووی گه‌نده‌ڵی و مه‌نسوبیه‌ت و مه‌حسوبیه‌ته‌وه.
• جه‌نگه ناوخۆییه‌كان و نه‌مانی ئاسایش و تێكچوونه‌كان.
2. هۆكاره ده‌ره‌كیه‌كان:
• كێشه و ململانێ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان.
• داگیركاری وڵاتان.
• گه‌مارۆی ئابوری.
• نه‌بوونی یارمه‌تیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان.
• چۆن ڕێگری ده‌كرێت له دیارده‌ی هه‌ژاری ؟
به‌سه‌رداچونه‌وه‌ی سیاسه‌ت و پلانه گشتیه‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌ره‌یه‌ك:
1. گه‌شه‌پێدانی مرۆیی و وه‌به‌رهێنان.
2. نامه‌ركه‌زی ته‌واو له‌ده‌سه‌ڵاته‌كاندا.
3. ڕۆڵی زانا و ئه‌كادیمیه‌كان ته‌نها له‌بواری گه‌شه‌پێداندا بێت.
4. پشتبه‌ستن به ته‌كنه‌لۆجیای ناوخۆیی له ڕووی به‌كارهێنانی وزه و پیسنه‌كردنی ژینگه و كه‌می تێچوون و به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌م و پاراستنی سه‌روه‌ت و سامانی سروشتی.
5. ڕاگرتنی هاوسه‌نگی له میزانیه‌ی گشتی حكومه‌تدا.
• ئاماری ڕێژه‌ی هه‌ژاری له هه‌ندێك وڵاتانی جیهاندا :
1. هندستان 350 ملیۆن كه‌س هه‌ژارن
2. چین 105ملیۆن كه‌س هه‌ژارن
3. به‌نگلادیش 93.5 ملیۆن كه‌س هه‌ژارن
4. به‌ڕازیل 72.5 ملیۆن كه‌س هه‌ژارن
5. ئه‌نده‌نوسیا 48 ملیۆن كه‌س هه‌ژارن
6. نه‌یجیریا 46.5ملیۆن كه‌س هه‌ژارن
7. ڤێتنام 38ملیۆن كه‌س هه‌ژارن
8. فلیپین 35.5 ملیۆن كه‌س هه‌ژارن
9. پاكستان 35 ملیۆن كه‌س هه‌ژارن
10. ئه‌سیبوبیا 40 ملیۆن كه‌س هه‌ژارن
نه‌وزادی موهه‌ندیس
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24 -
نیو سەدە بەسەر بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:14 AM - 2024-04-24 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شێخ محەمەد عەزیز رەسوڵ
پرسەنامە 09:16 PM - 2024-04-23