هه‌ڵبژاردن چی ده‌گۆڕێت ؟
بیروڕا 08:04 PM - 2021-10-09
سه‌ربه‌ست عه‌باس - ڕۆژنامه‌نوس
هه‌ڵبژاردن یه‌كیكه له هیماكانی سیستمی دیموكراسی و یه‌كێكیشه له و ئامرازه گرنگانه‌ی كه
هاوڵاتیان له ڕێگه‌ی ده‌نگدانه‌وه نوینه‌رانی خۆیان ده‌نێرن بۆ ده‌سته‌ڵات " به مه‌به‌ستی گۆڕانكاری و چاكسازی له سه‌رجه‌م ئه‌و سیكتهر و میكانیزمانه‌ی كه حكومه‌ته‌كه‌ی پێدا تێپه‌ڕ ده‌بیت .
لیره‌دا پرسیاره جه‌وهه‌ریه‌كه ئه‌وه‌یه " كه مافی هه‌ر تاكیكی گه‌ل و نیشتمانه بپرسێت كام " حكومه‌ت و ده‌سته‌ڵات ؟كام گه‌ل و هاوڵاتی؟ كام كاندید و نوێنه‌ر ؟ كام ڕێكخراو و حیزب ؟
لێره‌دا حكومه‌ت هه‌لبژاردن به ناوی چاكسازیه‌وه ئه‌نجامی ده‌دات كه جگه له ماوه‌ی یاسای و تیپهڕاندی ئه‌و ڕۆژه وه‌ك هیمایه‌كی دیموكراسی و چاوبه‌ستن له هاوڵاتیان هیچی تریان نه بینیووه به ناوی چاكسازی جگه له پرۆژه‌ی ورد ورد " بۆ سه‌رنج ڕاكێشانی هاوڵاتیانی وولات !!
كۆمیسیۆن كه به ده‌سته‌ڵاته هه‌ندیك زانیاری بلاو ده‌كاته‌وه كه جیگای گومانن ؟ یه‌كیك له‌وانه له ڕۆژی ده‌نگدانی تایبه‌ت كه پێش گشتیه‌كه ئه‌نجام ده‌دریت ناوی هه‌ندیك كاندی ڕاگه‌یاندووه كه دوورخراونه‌ته‌وه و مه‌رجه‌كانیان تیدا نه‌بووه وه‌ك كاندید !!
پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه بۆ پێشتر ئه‌م كاره‌ی نه‌كردووه ڕه‌نگه . هه‌ندیك هاوڵاتی ده‌نگی به‌وان دابێت و ده‌نگیشی پێ بده‌ن " چونكه ئه‌وان بانگه‌شه‌ی كاندید بوونیان كردووه و هاوڵاتیان تا ئیستا و بگره دواتریش نه‌زانن كه ئه‌م بڕیاره هه‌یه و مافیان نیه !!!!
سه‌یرترین شت كه هه‌بێت له‌م وڵاته‌دایه كه حكومه‌ت ئه‌نجامی ده‌دات " پێش خستنی هه‌ڵبژاردن له عیراقه " به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستان له هه‌وڵی دواخستنی هه‌ڵبژاردنی ههرێمهكهیانن كه په‌یوه‌ندی به‌م هه‌ڵبژاردنه‌وه نیه !!
زۆریك له هاولاتیانن نازانن هۆكاری چیه " له كاتیكدا هه‌رێم سه‌ر به ده‌وڵه‌تی عێراقه !!!!
له ئیستادا كێشه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌م نه‌بوونی چاكسازی گه‌نده‌ڵی و ئه‌نجامدانی پێشوه‌خته‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ چاكسازی ته‌نیا كێشه‌كه حیزبه سه‌ره‌كیه‌كانی عێراق كه له ژێر ناوی جیا جیا دا" كه كاندیدیان دیاری كردوووه و جیگای گومانن بۆ خه‌ڵكی و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سێتی و ڕێكخراو حیزب و جولانه‌وه به‌كاریان ده‌هێنن !!!
حیزبه‌كان زۆریان خاوه‌ن مێژووێكن كه میله‌ت خۆی ده‌زانێت " حیزبه ئیسلامیه‌كان گه‌ر لایه‌نگری نه‌بێت بۆیان" هیچان نه‌كردبێت دوو منداڵیان فێری ئاین و قورئانی پیرۆزی خوا كردووه" هه‌ر چی حیزه‌كانی ده‌سته‌ڵاتن 30 ساڵه‌ی ئه‌زموونیان زۆر شتمان پێده‌ڵێت و هاوڵاتی لێیان تیده‌گات " به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه جیگای سه‌رنجه و هه‌ڵبژاردنه‌كه هی عیراقه و لیستی زه‌ردی كوردستان كه پارتی دیموكراتی كوردستان كه‌سیك سه‌رۆكی بانگه‌شه‌كه‌ی ده‌كرد " كه خودی ئه‌و كه‌سه له سه‌ر بوونی گه‌ندڵی پۆستیكی حكومی له عیراق دوور خرابووه وه " ئه‌وه‌ی كه جیگای سه‌رنج بێت و به خه‌ڵك و به نه‌وه‌كانمانی بفرۆشنه‌وه " جوڵانهوهیهكه به ناوی نه‌وه‌ی نوێ !!!
جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ " بۆسته‌ری سه‌ره‌كی ئه‌مه بوو له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا " سه‌رده‌مه‌كه‌ی كردووه به هی خۆی و ده‌ڵێت سه‌رده‌می نه‌وه‌ی نوێه !!!
له كاتێكدا ئه‌م جوڵانه‌وه‌یه خاوه‌نی 4 كورسیی بوون له به‌غداد " هه‌ر زوو وازیان له جوڵانه‌وه‌كه هانی و له په‌رله‌مانی كوردستان " خاوه‌نی 8 په‌رله‌مانتار بوون ته‌نیا 4 په‌رله‌مانتار مانه‌وه و
"" وازیان هانی ؟ بۆچی ؟ شاسوار كه سه‌رۆكی جوڵانهوهكهیه ده‌ڵێـت " خۆفرۆش بوون !!
سه‌رۆكی جولانه‌وه‌كه كه( شاسواره )خوشكه‌كه‌ی كاندید كردووه كه ناوی( سروه )یه ده‌ڵێت بچمه هه‌ر حیزبێكه‌وه " نابمه نه‌وه‌ی نوێ به دڵنیایه‌وه !!
سه‌رۆكی جولانه‌وه‌كه ده‌ی ووت حیزبی بنه‌ماڵه ناهێڵین " كه چی ئیستا په‌رله‌مانتاره‌كانیان كه له هه‌رێمی كوردستانن
خیزانهكانیان كاندیده بۆ په‌رله‌مانی عیراق " به بێ هیچ پپیشینهیهك !!
سه‌رۆكی جولانه‌وه‌كه كه باسی چاكسازی ده‌كات ته‌نانه‌ت خۆشی پیچه‌وانه‌ی په‌یڕه‌وی جولانه‌وه‌كه كار ده‌كات " ته‌نانه‌ت كۆنگره‌كه نه‌كراوه و له په‌یڕه‌وی ناوخۆی جولانهوهكهدا هاتووه كه سه‌رۆكی جولانه‌وه‌كه ده‌بێت جیگری هه‌بێت ، تا ئیستا جێگر دانه‌نراوه بۆ چی ؟؟
سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌كه كه( شاسواره) له كۆتای سالی( 2016 ) به سیسته‌می ڤیدۆ ده‌ڵێت پشكی خه‌لك له چاڤی لاند بڕی پاره‌ی دراویان (20ملیۆن )دۆلاره و كه‌چی له سه‌ره‌تای ساڵی( 2021 ) ده‌ڵێت بڕی پاره‌ی خه‌ڵكی له چاڤی لاند (5 ملیۆن ) دۆلاره ، ئه‌ی15 ملیۆن دۆلاره‌كه كوا ؟؟
ره‌نگه ئه‌مه شتێكی بچوكی ئه‌م جولانه‌وه‌یه بێت " له كاتیكدا خودی خۆی پاره‌یه‌كی زۆری حكومه‌تی لایه وه‌ك و قه‌رز "
هه‌تا به‌ڕێز (شانازی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د) ده‌پرسیت ( قیبله ی ئه‌و حیزبه‌ی لۆگۆكه‌ی گڵۆپێك بیت و پاره‌ی گڵۆپهكهش قه‌رزدار بیت " كوردستان ڕووناك ده‌كاته‌وه ؟
بۆیه دڵنیابن " كاندیده‌كان زۆرینه‌یان واته له چوار به‌شیان سێ به‌شیان بۆ گۆڕێتی ژیانی خۆیان و حیزب و ڕێكخرا و
جوڵانهوهكانیان ده‌چنه په‌رله‌مان به ناوی جیا جیاوه و ژیانی هاوڵاتیانیش هه‌ر وه‌ك خۆی ده‌مێنته‌وه بگره قورستریش ده‌بیت ، تا ئیستا ئه‌زموونی ڕابردوو هه‌موو ئه‌مانه‌ی پێووتووین " هیوام وایه باشتر بێت چاكسازیه‌كان بكرێت به كردار ...
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25