دیموكراسیه‌ت.. هه‌ڵبژاردن.. كاردانه‌وه‌

بیروڕا 06:02 PM - 2021-10-09

گورباتشۆف له‌ دوایی بیروسترۆیكاوه‌ ووتارێكی بڵاوكرده‌وه‌، له‌ ناوه‌ڕ‌ۆكی وتاره‌كه‌یدا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ : ( حكومه‌ته‌ دیموكراتییه‌كان، ئه‌گه‌رچی له‌ ڕ‌ێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ خۆیان  نوێ ده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌چی دووچاری كێشه‌ ده‌بن، چونكه‌ له‌ پرۆسه‌ی ده‌نگداندا خه‌ڵكانێك هه‌ن سوكایه‌تیی به‌هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن،  له‌كاتی دیاریكردنی كاندیده‌كان بۆ نوێنه‌رایه‌تیكردنی خه‌ڵك  ده‌چن هێمایی ڕ‌است و چه‌پی پڕ‌ له‌قینی خۆیان ده‌هێنن به‌سه‌ر كارتیی ده‌نگداندا، یان سوكایه‌تی و قسه‌ی ناشرین له‌سه‌ر ناوی كاندیده‌كان ده‌نوسن له‌ باشترین حاڵدا بایكۆتی ده‌نگدان ده‌كه‌ن ).

 باوه‌ڕ‌م وایه‌ ئه‌گه‌رچی ئامڕ‌ازی قه‌ناعه‌ت پێكردنی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان به‌هێز بێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگده‌ر به‌شدارییه‌كی كارا  بكات له‌ چالاكییه‌كی وه‌ك پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا، به‌ڵام هێشتا هه‌ڕ‌ خه‌ڵكانێكیش هه‌ن ئاماده‌یی ئه‌وه‌یان تێدایه‌ ئه‌و ڕ‌ۆڵه‌ بگێڕ‌ن كه‌ گورباتشوف زیاتر له‌  (30 ساڵ ) له‌مه‌وبه‌ر ئاماژه‌ی پێداوه‌،  به‌واتایی توانای ئه‌وه‌یان نییه‌ ڕ‌ێگری بكه‌ن له‌ ڕ‌ه‌فتاره‌ سیاسییه‌كانیان و په‌یوه‌ندی  نێوان  ( ده‌زگا و خه‌ڵك ) له‌فۆرمێكی دیموكراسییدا، به‌هه‌ند وه‌ربگرن.
من نامه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كی نه‌ریتی و باو ئه‌م جۆره‌ ڕ‌ه‌فتاره‌ سیاسییانه‌ بخه‌مه‌ خانه‌ی ( عه‌یب و خیانه‌ت  ) ه‌وه‌، به‌ڵام پێویسته‌ ئه‌م  جۆره‌ له‌ خه‌ڵك له‌وه‌ تێبگه‌ن كه‌ له‌ ڕ‌وویی یاسیاییه‌وه‌ مافێكی سیاسییان پێدراوه‌، گرنگه‌ ئه‌رێنییانه‌ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن به‌تایبه‌ت بۆ قۆناغی ئێستایی هه‌رێمی كوردستان به‌شداربونی كارا له‌ پرۆسه‌ی ده‌نگداندا ته‌نها ئامرازه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پێگه‌ی كورد به‌هێز بكرێت له‌به‌رامبه‌ر به‌و قه‌یرانانه‌ی كه‌ به‌هۆی حكومه‌تی عێراقه‌وه‌ دووچاری بووینه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ به‌پێویستی ده‌زانم ئه‌وه‌ بڵێم ده‌نگدان، به‌مانایی جێبه‌جێكردنی به‌رپرسیارێتییه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌ركی دیموكراسیی و نیشتمانیی.

به‌هیوام سبه‌ینێ ده‌ستمان له‌سه‌ر وێژدانی خۆمان دابنێین و ئه‌ركی سیاسیی خۆمان جێبه‌جێبكه‌ین،  واتا خۆ به‌دوور بگرین له‌ سوتاندنی ده‌نگه‌كانمان و  چه‌په‌ك گرتن له‌ پرۆسه‌ی دیموكراسییانه‌.

نووسینی: دانا به‌ھادین

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket