ھه‌ڵمه‌تی ھه‌ڵبژاردن و قسه‌ی زل !
بیروڕا 08:45 PM - 2021-09-21
شوان كه‌ریم كابان
ئه‌گه‌ر بڵێم له‌ماوه‌ی ساڵانی ئازادی كوردستان زۆرترین ھه‌ڵبژاردن وریفراندۆم كراوه، له‌چاو ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی ئازادی ، درۆ نابێ ، له‌ھه‌رێم پێنج ھه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان ویه‌كێك بۆ ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی ودوانیش بۆ پارێزگاكان كراوه! له‌گه‌ڵ ریفراندۆمێكیش . له‌سه‌ر ئاستی عێراقیش ، چوار ھه‌ڵبژاردن وریفراندۆمێك كراوه . به‌ھه‌مووی ده‌كاته چوارده پرۆسه‌ی ھه‌ڵبژاردن ودوو ریفراندۆم ،گه‌ر ساڵه‌كانی به‌سه‌ردا دابه‌ش بكه‌ین ، بۆ ھه‌ر دوو ساڵ و نیو پرۆسه‌یه‌ك ئه‌نجام دراوه. كه‌واته ھه‌ڵبژاردن بۆته دیارده‌یه‌ك له‌ھه‌رێم وبۆ خۆشی روی گه‌شی دیموكراسییه وێڕای كه‌م وكوڕییه‌كان. له‌ھه‌موو ھه‌ڵبژاردنه‌كانیشدا لایه‌نه به‌شداربوه‌كان به‌شێوازی جیاجیا بانگه‌شه بۆ به‌رنامه‌و ئامانجه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن ، به‌داخیشه‌وه ، ھه‌ندێكیان ئه‌وه‌ی ناشیاویشه ده‌یڵێن به بیانوی راكێشانی ده‌نگده‌ر بۆلای خۆیان . له‌ھه‌رێمدا فره‌یی ھه‌یه ، بۆیه چه‌ندین حیزب وبزوتنه‌وه‌و لایه‌ن ھه‌ن، ھه‌ندێكیان له‌خه‌بات وشۆرشه‌كاندا به‌شداربون ، به‌شێكیشیان دوای راپه‌رین دروست بون وھه‌ندێكیشیان دووسێ ساڵه دروست بون وھه‌مووشیان مافی به‌شداربونیان له‌ھه‌ڵبژاردنه‌كاندا وه‌ك یه‌كه‌و پارێزراوه . له‌ھه‌ڵمه‌تی ھه‌ڵبژاردندا قسه زۆر ده‌كرێ ، دروشمی جۆراوجۆر به‌رز ده‌كرێته‌وه، به‌لێنێ ھه‌مه جۆریش ده‌درێ ، به‌ڵام كامه قسه‌و كامه دروشم جێ ده‌گرن وكامه به‌ڵێنیش جێبه‌جێ ده‌بێت؟ ئه‌مه ئه‌و پرسیارانه‌ن كه‌ده‌بێ ھه‌موو ھاووڵاتییه‌ك مافی ده‌نگدانی ھه‌یه بیان پرسێ وخۆشی به‌ئینسافه‌وه وه‌ڵامیان بداته‌و! ئێستا ھه‌ڵمه‌تی ھه‌ڵبژاردنه پێش وه‌خته‌كه‌ی عێراق گه‌رمه ، ھه‌موو به‌شان وباڵی خۆیاندا ھه‌ڵ ئه‌ده‌ن ، ھه‌مووش مافی خۆیه‌تی ، به‌ڵام كێن ئه‌وانه‌ی ده‌توانن له به‌غدا داكۆكی له‌مافه ده‌ستورییه‌كانی خه‌ڵكی ھه‌رێمی كوردستان بكه‌ن ؟ كێن ئه‌وانه‌ی بوێرانه قسه له‌سه‌ر مافی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ن له‌بودجه‌ی عێراقدا؟ كێن ده‌نگیان به‌رز وزوڵال ده‌بێ بۆ داوای موچه‌و بودجه‌ی ھه‌رێم؟ كێن داكۆكیكاری سه‌رسه‌ختی جێبه‌جێ كردنی مادده‌ی ١٤٠ ده‌ستور ده‌بن؟ كێن كه شه‌راكه‌تی راسته‌قینه‌ی كورد‌و نه‌ته‌وه‌كانی تر له‌عێراقی فیدراڵ‌دا له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بدا ده‌چه‌سپێنن؟ كێن ئه‌وانه‌ی داكۆكی له‌پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌ست ھێنانی ماف وشایسته‌كانی ؟ ئایه ئه‌وانه‌ن كه بۆ كاسبی ووه‌رگرتنی كاری بازرگانی له‌سه‌ر حیسابی خه‌ڵكی كوردستان ده‌چنه به‌غدا؟ ئایه ئه‌وانه‌ن كه له‌سه‌ر حیسابی خه‌ڵكی كوردستان رێكه‌وتنی ژێر به‌ژێر ده‌كه‌ن بۆ پله‌و پۆست له‌به‌غدا؟ ئایه ئه‌وانه‌ن كه‌ھه‌ر بۆ موچه‌وئیمتیازات ده‌چنه به‌غدا؟ ئایه ئه‌و ده‌سته‌و لایه‌نانه‌ن كه كوردستان ده‌كه‌وێته به‌ر ھێرشی تیرۆریستان ودوژمنان وپێشمه‌رگه ده‌چێته نێو سه‌نگه‌ری به‌رگرییه‌وه ، ئه‌وان له‌دوریشه‌وه ئه‌و سه‌نگه‌رانه نابینن ، مه‌گه‌ر له‌شاشه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنه‌كانه‌وه نه‌بێ ؟به‌دڵنییاییه‌وه ئه‌وانه نین ، به‌ڵكو ئه‌وانه‌ن پشتیان به‌مێژویه‌كی پر شانازی به‌ستوه وشانیان داوه‌ته به‌ر ئێستایه‌كی سه‌خت وپر ئه‌زمونی قورس وچاویان له‌ئاینده‌یه‌كی گه‌شه. ئه‌وانه‌ن ، داكۆكیكاری ئازادی ودیموكراسی وسه‌ربه‌ستین ، ئه‌وانه‌ن كه‌داكۆكی له‌مافه سیاسی وئابوری وجوگرافییه‌كانی ھه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن ئه‌وانه‌ن كه گوزارشت له‌ویست وخواسته‌كانی خه‌ڵژی كوردستان ده‌كه‌ن . ئه‌وانه‌ش كاندیده‌كانی لیستی ھاوپه‌یمانی كوردستانن ، درێژه پێده‌ری خه‌باتی درێژ خایه‌ن ونه‌پساوه‌ی سه‌رۆك مامجه‌لال وكاك نه‌وشیروانن.
هەواڵی زیاتر
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
01:21 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
کوردستان 03:49 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
کوردستان 02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
کوردستان 01:21 PM - 2024-04-18 -
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
کوردستان 10:29 AM - 2024-04-18 -
ئێزدییەكان ، دیرۆك و دابونەریتیان
کوردستان 10:05 AM - 2024-04-18