riklam

موسڵ خاوەنی تەنها ناسنامەیەك نییە

بیروڕا 07:09 PM - 2021-09-12

موسڵ هەرگیزو رۆژێك لەڕۆژان بریتی نەبوو لەتەنها ناسنامەیەك و بەدرێژایی مێژووش شارێكی خاوەن ناسنامەیەكی فرەیی و هەمەچەشن بووەو ئەوەش نهێنی بەهێزی شارستانێتییەكەی دەردەخات، بەدرێژایی مێژووش یەكێك بووە لەشارستانێتییە مەزنەكانی مرۆڤایەتی، لەنموونەی ئاوێزەیەكە كە دەبێت سەرجەم شەبەنگە جوانەكانی عیراقی تێدا رەنگ بداتەوە، لەڕووی فرەیی زمان و كەلتووری و دینییەوە، بۆیە نابێت رەنگە جوانەكانی ئەم ئاوێزەیە بشارێنەوەو تەنها رەنگێك بنوێنێت، وەك چۆن داعش و گرووپە تیرۆرستەكانی تر ویستیان و هەوڵیاندا ئەو یەك رەنگییە بەسەر  موسڵی دێریندا داپۆشن كە چەندین پێكهاتەی رەسەنی لەخۆگرتووە.

لەسەرمانە پارێزگاری لێبكەین و دەست بەو وێنە جوانەی ئەو شارەوە بگرین، بەرگری لەم فرەیی و كەلتووری پێكەوەژیان و لێبووردەییەی نێوان هاووڵاتیانی موسڵ و موسڵاوییەكان بكەین و موسڵ ببێتە خالێكی گرنگی كۆكەرەوەی لایەنەكان لە بڕیاری راست و دروستی نیشتمانی عیراقی، بڕیارێك كە بەرژەوەندی یەكسانی سەرجەم عیراقییەكانی تێدا رەنگبداتەوە، بەبێ‌ جیاكاری و سەپاندنی پێكهاتەیەك بەسەر پێكهاتەیەكی تردا.

ئەوە موسڵە كە هەتاوەكو ئێستا بۆتە چەقی عیراق و نهێنی مانەوەی بەیەكگرتوویی، وە ئەوانەشی كە دژ بە لێدوانن بەناوی موسڵەوە پێویستە بیركردنەوەو رەفتارییان بەباشترین شێوە گوزارشت بێت لە عیراقێكی فرەیی و دیموكراتی، ئەوە موسڵە كە رازی نابێت لەناو كەلتوورێك یاخود ناسنامەیەكی رەگەزپەرستی و تایەفی بچووك بكرێتەوە، ئەوە موسڵە مانای رابردوو و داهاتووی هەموو عیراق دەگەیەنێت.

لەبەرئەمەیە پێویستە هەر كەسێك كەدەیەوێت نوێنەرایەتی موسڵ بكات، دەبێت عیراقییەكی رەسەن بێت، هاوكاتیش دەبێت عەرەبی و كوردی و سریانی بێت، موسوڵمان و مەسیحی و ئێزیدی بێت، شیعی و سوننی بێت، هەموو ئەوانە لەیەك رەفتاردا كۆببێتەوە و هەڵوێستی بێلایەنییان هەبێت، تەنها لایەنگری هاونیشتمانیەكی عیراقی بێت لەسەر بنەمای یەكسانیی.

موسڵ گرەوو نهێنی قووڵی نیشتمانیی عیراقیمانە، لەبەرئەمەیە هەمووان رووبەڕووی سەرجەم ئەو ئەرك و ئاڵنگارییانە دەبینەوە كە دۆخی هەڵبژاردن بەسەر ئەو شارەدا دەیسەپێنێت، موسڵێك كەلەهەموو شتێكدا بێهاوتایە، نوێنەرەكانمان هەموو توانایەكی سیاسی و مۆڕاڵییان تێدایەو شایانی ئەوە بوون ئەم رۆڵەیان پێبدرێت.

سەعدی ئەحمەد پیرە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket