له‌یادی سی ساڵه‌ی ته‌له‌فیزیۆنی گه‌لی كوردستاندا
بیروڕا 04:28 PM - 2021-09-11
شوان كه‌ریم كابان
قسه‌و باس زۆره له‌یادی تهلهفیزیۆنێكدا بكرێت، كه ته‌له‌فیزیۆنی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستانه و یه‌كه‌م ته‌له‌فیزیونی كوردی پاش ئازادی و ته‌له‌فیزیۆنێك لهژێرھهڕهشهی رژێمی به‌عسدا بوو، تهلهفیزیۆنێكی ژێر ئابڵوقه، ته‌له‌فیزیۆنێك بێ بونی ئامێر وپارچه‌ی یه‌ده‌گ، بێ كادیر‌و كه‌سانی پسپۆر له بواره‌كه‌دا، بێ له‌ژماره‌یه‌ك ته‌كنیككار كه ژماره‌یان له په‌نجه‌ی ده‌ست تێنه‌ده‌په‌ڕی ، ته‌له‌فیزیۆنێك بێ ستۆدیۆ ده‌ستیپێكرد وپێیان ده‌وت ستۆدیۆی - دۆشهكهڵهكه- ، ته‌له‌ڤزیۆنێك له 31 ی ئابدا به‌شێكی زۆری ئامێر و ئه‌رشیفی فه‌وتا ، ته‌له‌فیزیۆنێك ده‌ساڵ له‌ته‌مه‌نی له‌سه‌ر شاخی ئه‌زمڕ برده سه‌ر و كادیر‌و كارمه‌نده‌كانی زستانان زه‌حمه‌تێكی زۆریان ئه‌كێشا له‌به‌ر به‌فر و سه‌ختی رێگاكه تا ده‌گه‌یشتنه سه‌ره‌وه، ته‌له‌فیزیۆنێك كه‌سه‌دان به‌رنامه‌ی ھه‌بووه و ئێستاش چه‌ندین به‌رنامه‌ی ھه‌یه ، ته‌له‌فیزیۆنێك ده‌یان كادیری شاره‌زای له‌ھه‌موو بواره‌كاندا پێگه‌یاندوه. قسه زۆره له‌سه‌ر ئه‌وانه بكرێ ، به‌ڵام ئه‌مجاره قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌وانه ده‌كه‌ین كه له‌و تهلهفیزیۆنهدا ھه‌ر كه‌سه‌و له‌بواره‌كه‌ی خۆیدا خزمه‌تی كردوه به‌ڵام ئێستا لهژیاندانین وبه‌داخه‌وه جێیان ھێشتوین. ئه‌و به‌رێزانه له‌قۆناغی جیاجیای ته‌له‌فیزیۆندا له‌وێ بون، خزمه‌تی زۆریان كردوه ، كه‌سانێكی له‌خۆبردوو دڵسۆزبون، به‌شێكیان له‌سه‌رتای دامه‌زراندنی تیڤیدا خۆبه‌خشانه كاریان كردوه ، به‌شێكیان له به‌شی ھونه‌ری ، به‌شێكیشیان له كارگێری. ئه‌و كۆچكردوه ئازیزانه ئه‌م بهرێزانهن كهھهندێكیان سیفه‌تی كاره‌كه‌یان به‌سه‌ریاندا زاڵبوو:ھونهرمهندمامۆستا عوسمان چێوار ، ھونهرمهندمامۆستا كه‌مال سابیر ، ھونه‌رمه‌ند مامۆستا سه‌روه‌ت ئه‌نوه‌ر سه‌وز ، كاك ئازادی ئیداره ، كاك عه‌بدوڵای ئیداره، كاك چالاكی ره‌فیق چالاك ، كاك ھه‌ڤاڵ مایاوایی ، كاك ستار كه‌ریمی جواننوس ، ھونه‌رمه‌ند ئازاد خانه‌قینی ، كاك ھاوڕێ مه‌حمود ، كاك ھه‌ردی دیكۆر ، كاك بژار حه‌میدی مۆنتێر , كاك شێخ اسماعیلی مۆنتێر, كاك ئازاد چاوشین ، كاك عوسمان مه‌ردان، كاك ئاسۆ حاجی محه‌مه‌د، كاك كاروان ئیبراھیم . ھیوادارم ناوی ھیچ ئازیزێكی كۆچ كردوم بیر نه‌چوبێ ، گه‌ر كه‌سێكیشم له‌یاد چوبێ ، له‌ئێستاوه داوای لێبوردن ده‌كه‌م ، ئه‌وه خه‌تای ته‌مه‌نه. ھه‌زاران سڵاو له‌گیانی پاكی ئه‌و خۆشه‌ویستانه ، كهیارانی كاروانی ته‌مه‌نی ته‌له‌فیزیۆنی گه‌لی كوردستان بوون. پیرۆزیش بێ یادی سی ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ته‌له‌فیزیۆنی گه‌لی كوردستان.
هەواڵی زیاتر
-
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
01:21 PM - 2024-04-18 -
قوباد تاڵەبانی: هیچ هۆکارێک بوونی نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
08:53 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
کوردستان 01:21 PM - 2024-04-18 -
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
کوردستان 10:29 AM - 2024-04-18 -
ئێزدییەكان ، دیرۆك و دابونەریتیان
کوردستان 10:05 AM - 2024-04-18 -
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه
کوردستان 10:01 AM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
کوردستان 10:06 PM - 2024-04-17 -
سبەینێ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە
کوردستان 09:42 PM - 2024-04-17 -
قوباد تاڵەبانی: هیچ هۆکارێک بوونی نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
کوردستان 08:53 PM - 2024-04-17 -
وەفدێکی یەکێتی بەشداری جەژنی سەری ساڵی ئیزدییەکان دەکات
ی ن ک 08:17 PM - 2024-04-17