riklam

رۆژی گەشی شەشی ئەیلول

بیروڕا 09:23 PM - 2021-09-06

ستران عەبدوڵڵا 
یادی راپەڕینی بەردەرکی سەرای سلێمانی

سلێمانی دەورانی زۆری دیووە، سەبری زۆری کردووە. وەک ناز و مەکری شار  تیلەی چاوی لە زۆر کەس داگرتووەو زۆر کەس بەم تیلەی چاوە ھەڵخەڵەتاوە و تێکەوتووە ، تا شار لێی ڕاپسکاوە.

ئەم شارە جوان و نازدارە ، دڵئاواڵە و میھرەبانیشە لەگەڵ ئەوانەی بە مەرجەکانی ئەو دەبنە ھاوشاری و سۆزی لەگەڵ دەگۆڕنەوە. پێت دەڵێت بەرێز وەك حورمەتێك لە دڵەوە،  نەك لە ترسا، توانج و جوێنی مزری حازرە بۆ ئەوەی حاڵی نابێ ، جا کە بێتامتکرد سێودووی لێ ناکا و مەعلومی خاسوعامە چی ئەکات ؟ 

حەلی نییە ئەم شارە،  یان رێبواری رۆح سووك بە و زۆر مەمێنەوە. یان بە دابودەستوری  شارە حەیاتەکە رازی بە و  «سلێمانییاوی» بە . رێك وەك  وەسفی مامۆستا برایم ئەحمەد کە وتی« مام جەلال سلێمانیی نییە، بەڵام سلێمانیاوی بووە»

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket