تاڵیبانیزم......
بیروڕا 01:30 PM - 2021-09-02
له‌جیهاندا كۆمه‌ڵێك فه‌لسه‌فه و ئایداو بیروباوه‌ڕ هه‌یه، هه‌ر یه‌كه‌یان هه‌ڵگری چه‌ندین خه‌سڵه‌ت و پره‌نسیپ و بنه‌مان كه‌به ته‌واوی وابه‌سته‌ن پێیه‌وه، له رێره‌وی ژیانی سیاسی و فه‌رهه‌نگیدا پیاده و پراكتیزه‌ی ده‌كه‌ن، هه‌ندێك جاریش هه‌وڵی سه‌پاندنی به‌زه‌بری هێز ده‌ده‌ن، به مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵات و به‌ڕێوه‌بردنی كایه‌كانی كۆمه‌ڵگه، هه‌ندێك له‌وانه خزمه‌تی باشی كۆمه‌ڵگه‌یان كردووه و خۆشیان له‌گه‌ڵ زه‌مه‌ندا گونجاندووه و گۆڕانكاری بوونیادیان به‌سه‌ر خۆیاندا هێناوه، زۆری ده‌وێت رێوڕه‌چه‌ڵه‌ك و ئاراسته‌و بژارده‌كانیان بخه‌ینه‌ڕو، پێشموایه پێویستیش ناكات، چونكه ئه‌وانه له رابردوودا له‌لایه‌ن دۆست و نه‌یارانیان زۆریان له‌سه‌ر وتراوه، ئه‌وه‌ی كه زۆر ته‌ڕو تازه‌یه و مه‌ودای شاره‌زا بوون لێیان هێشتا له سه‌ره‌تادایه، به پێی ئه‌وه‌ی ئه‌و رێكخراوه واته تاڵیبان ته‌مه‌نیان نزیكه 27 ساڵ ده‌بێت ، ئه‌وه‌نده‌ش تێكه‌ڵاوی ئه‌مسه‌ر و ئه‌وسه‌ری جیهان نه‌بوون، تاوه‌كو خودناخیان به ته‌واوی بناسرێت، به هه‌رحاڵ ئه‌وانیش بۆ خۆیان ناونیشانێكی فه‌لسه‌فیان ئه‌گه‌ر به فعلیش نه‌بێت به‌ڵام به قه‌واره داتاشیوه، ئه‌ویش بریتیه له تاڵیبانیزم، ره‌نگه ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه لای وان به كوفر و دووتابه‌رستی لێكبدرێته‌وه، به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع ته‌رجومه‌یان كردووه و پابه‌ندیشن پێیه‌وه ، له زه‌قترین ئه‌و بنه‌مایانه‌ی باوه‌ڕی موتڵه‌قیان پێیه ئه‌ویش دژایه‌تیكردنی په‌روه‌رده و فێربوونه به مۆدێله جیهانیه باوه‌كه‌ی، لێره‌دا بۆ سه‌لماندنی ئه‌و راستیه هه‌ندێك داتا ده‌خه‌ینه به‌رده‌ست ، له پێنج ساڵی حكومڕانیان، واته له 1996 تاوه‌كو 2011 ئه‌وه‌ی به‌لایانه‌وه جێگه‌ی بایه‌خ نه‌بوو په‌روه‌رده و فێركردن بوو به شێوه‌یه‌كی گشتی بۆ كچانیش به تایبه‌تی، بیر‌و بۆچونه كۆنینه‌كانیان ئه‌وه‌نده كاریگه‌ر بوو، دوای ئه‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵاتیش نه‌مان ئینجا زیاتر له 3700000 سێ ملیۆن و حه‌وت سه‌دهه‌زار منداڵ له سایه و سێبه‌ریان له ده‌ره‌وه‌ی ناوه‌نده‌كانی خوێندندا بوون، له‌و ژماره‌یه زیاتر له 66% له كچان بوون، 20 ساڵ حكومه‌تی ئه‌و وڵاته به‌و هه‌موو ئیمكانیه‌ته ماددی و مرۆییه‌ی له‌لایه‌ن وڵاتان و رێكخراوه‌كان به نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانیشه‌وه، ئینجا به‌پێی ئاماره‌كان 37% كچان و66% كوڕانی گه‌نج خوێنده‌وار بوون، له‌وبه‌شه‌ی له ژێر ده‌سه‌ڵاتی تاڵیبانه‌كان بوو، له بنه‌ڕه‌تدا كچ قه‌ده‌غه بوو بخوێنێ، بۆ ژنانیش چونه ده‌ره‌وه به كۆمه‌ڵێك سانسۆره‌وه بوو،به‌وه‌شه‌وه دڵیان ئاوی نه‌خواردۆته‌وه به‌ڵكو بۆ تۆقاندن و دوورخستنه‌وه‌ی كچان له خوێندن له مانگی مایسی 2021 ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌یان له ناوه‌ندی شاری كابوولی پایته‌خت له نزیك دواناوه‌ندیه‌كی كچان ئه‌نجامدا ، زیاتر له 90 شه‌هیدی خوێندنی لێكه‌وته‌وه كه هه‌مویان كچ بوون و ته‌مه‌نیان له 11 تا 15 ساڵان بوو، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه ئێستا و دوای ئه‌وه‌ی وڵاته‌یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستی له‌و وڵاته شوشت، به رێككه‌وتنێكی ژێر به‌ژێرو بۆ پاراستنی ئاوی رویان له‌و خیانه‌ته گه‌وره‌یه‌ی له‌و وگه‌له خێرله‌خۆنه‌دیوه‌یان كرد، له چوارچێوه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌دا به تاڵیبانه‌كانیان وتوه ده‌بێت هه‌ندێك ماكیاجی سیاسی و ئیداری بكه‌ن، تاوه‌كو بڵێن ئه‌وه‌تا ئه‌و هێزه توندڕه‌وه‌ی نه‌وه‌ته‌كان و سه‌ره‌تای بیسته‌كان گۆڕاون، رێگه به خوێندن ده‌ده‌ن و ژنیش له كایه‌كانی ده‌سه‌ڵات به‌شدار و شه‌ڕیش له دژی تیرۆرستان ده‌كه‌ن، من بڕوام وایه هیچی له‌وانه ناكه‌ن هه‌ر ئه‌وه‌نده هه‌تا پایه‌كانی خۆیان قایم ده‌كه‌ن،ئه‌وه‌ی له پێنج ساڵی حوكمڕانیان ئه‌نجامیانداوه هه‌روه‌ها له‌و به‌شه‌ی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتیاندابوو هه‌مان ئه‌دگار و ئه‌فعاله قێزه‌ونه‌كانیان دووباره و ده‌باره ده‌كه‌نه‌وه ، هه‌رگیز ناتوانن له‌و فه‌لسه‌فه‌ی هزریان پێ پڕكراوه كه تاڵیبانیزمه پاشه‌گه‌زبنه‌وه، چونكه وجودی خۆیان و درێژه‌دان به ژیان سیاسی و به‌ڕێوه‌به‌ریان له‌و فه‌زا مردوو و چه‌قبه‌ستوه ده‌بیننه‌وه، هه‌ر گۆڕانكاریه‌ك له بنه‌ما بونیادیه‌كانیان بكه‌ن، به‌رله‌وه‌ی نه‌یاره‌كانیان پێ هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنن و خۆڵیان له چاو بكه‌ن، فاتحه له‌سه‌ر روحی خۆیان ده‌خوێنن، وه‌ك گه‌واهیش بۆ ئه‌و بیروبۆچونه‌م هه‌موی چه‌ند رۆژێكه ده‌سه‌ڵاتیان له‌سه‌ر سینیه‌كی زیوین پێبه‌خشراوه ، گۆرانیبێژێكی میللی بێ دادگایی كردن ده‌كوژن،ده‌یان و سه‌دان ژنیان دارڕێژ كردووه، هه‌رچی خوێندنگه‌ش هه‌یه قفل و كلیلیان لێداوه، هه‌ڕه‌شه‌ش له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیان دانه‌بوون به‌رده‌وامه، لیستیشیان بۆ ئاماده كردوون، له‌سه‌روی هه‌مویانه‌وه دادوه‌ر و لێكۆڵه‌ره دادیه‌كان و داواكارانی گشتی، یه‌قینیشم وایه ئه‌وانه هه‌ڵسوكه‌وتی هه‌ڵتۆقیو و تاكگه‌رایی نیه، به‌ڵكو به‌رنامه بۆ داڕێژراوه، هه‌ر ئه‌وه‌نده چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن تاوه‌كو پێی دوا سه‌رباز ی ناتۆ له كۆسپه‌ی ده‌ركه‌یان ئاودیو ده‌بێت، ئینجا ده‌بینرێت چ مه‌نجه‌نیقێك بۆ ئه‌فغانستان داده‌خه‌ن، مه‌گه‌ر ئه‌و گه‌له قبوڵی نه‌كات و له هه‌موو لایه‌كه‌وه لێیان بێنه ده‌ست و به هه‌وڵی خودی خۆیان شار به‌ده‌ره‌یان بكه‌ن. چونكه دیموكراتیه‌ت و مافی مرۆڤ و مافی خوێندن و ته‌واوی ئه‌و دروشمه لوس و پوسانه‌ی ئه‌مریكا و رۆژئاواییه‌كان هه‌موی كرایه قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی و وه‌به‌رهێنان و تۆڕه سیاسی و بازرگانیه‌كان.
ن: عه‌بدولواحید محه‌مه‌د
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19