پێشڕه‌وییه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ناو به‌شیر به‌رده‌وامه‌

پێشڕه‌وییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ نێو گوندی به‌شیر به‌رده‌وامه‌و له‌ ئێستاشدا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ گه‌یشتونه‌ته‌ بنكه‌ی پۆلیسی به‌شیر.

له‌و باره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ئه‌مڕۆ 30-4-2016، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: پێشڕه‌ویه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ دوو قۆڵه‌وه‌ بۆ نێو گوندی به‌شیر به‌رده‌وامه‌و له‌ ئێستادا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ناو سه‌نته‌ری گوندی به‌شیردان و گه‌یشتونه‌ته‌ نزیك بنكه‌ی پۆلیسی به‌شیر-دان .
وتیشی:  له‌ ئێستادا تیرۆرستانی داعش هیچ جۆره‌ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌یه‌كیان نه‌ماوه‌و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش له‌ هه‌ردوو قۆڵه‌وه‌ پێشڕه‌وی باشیان له‌ناو گونده‌كه‌دا كردوه‌.

جێگای باسه‌ گوندی به‌شیر ده‌كه‌وێته‌ باشوری شاری كه‌ركوك و به‌ كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌و گونده‌و ده‌وروبه‌ری مه‌ترسییه‌كان له‌سه‌ر ئاسایشی شاری كه‌ركوك نامێنێت.

PUKmedia تایبه‌ت  

30/4/2016 17:14:00