به‌ڤیدیۆ ..له‌سنه گۆرانی بۆ شه‌نگال و كۆبانێ ده‌ڵێت
یه‌لدا عه‌باسی كچه هونه‌رمه‌ندی كوردی خه‌ڵكی خوراسان له رۆژهه‌ڵات ، له‌كاتی وتنی گۆرانی بۆ شه‌نگال و كۆبانێ له ڤیستیڤاڵی هونه‌ری شاری سنه به‌هۆی خراپ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵی له‌ناوه‌ڕاستی پێشكه‌شكردنی پارچه میوزیكێك ده‌ستی هه‌ڵگرت و له‌سه‌ر شانۆ هاته خواره‌وه .
یه‌لدا عه‌باسی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ووتی : ئه‌گه‌ر له به‌ر رێزی جه‌ماوه‌ره‌كه‌م نه‌بوایه هۆڵهكهشم به‌جێده‌هێشت ، به‌ڵام من جه‌ماوه‌ره‌كه‌م خۆشده‌وێت ، جگه له‌وه‌ی ئه‌و كاره‌م بۆ شه‌نگال و كۆبانێ كردوه ، كه ره‌مزی ناساندنی گه‌له‌كه‌من به‌هه‌موو جیهان .
له ڤیستیڤاڵه‌كه‌دا یه‌ڵدا عه‌باسی به‌رهه‌مه ناوازه‌كه‌ی پێشكه‌شكرد ، كه بهكۆبانێ و شه‌نگال تۆماریكردبوو.
دوای ڤیستیڤاڵه‌كه‌ش یه‌ڵدا خه‌ڵاتی رێزلێنانی ره‌تكرده‌وه .
PUKmedia سامان یاروه‌یس
1/9/2015 22:47:00