خولی پێنجەمی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتیی سلێمانی راگەیەندرا

ئێوارەی ئەمڕۆ ٢٠٢١/٦/١٠ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە هۆڵی سینەما سالم ، خولی پێنجەمی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتیی سلێمانی راگەیەندرا . 

لە مەراسیمەكەدا  مەلا بەختیار سەرۆکی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی سلێمانی رایگەیاند ،لەگەڵ بەردەوامیی قەیرانەكان و ڤایرۆسی كۆرۆنادا لە هەرێمی كوردستان ،بەڵام مژدەی بەڕێوەچوونی خولێكی تری فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتیتان پێ دەدەین و روبەڕووی هەموو قەيران و رێگرییەكانی بەردەم ئەم ئەركە هونەرییە دەبینەوە بۆ سەرخستنی ئەم خولەی فێستیڤاڵ. 

هەر لەو كۆنگرە رۆژنامەوانییەدا دانەر عومەر بەرپرسی دەزگای فێستیڤاڵ وتی لەمڕۆوە پلاتفۆڕمەكانی وەرگرتنی فیلمەكان بۆ فێستیڤاڵ دەكەینەوەو دەست دەكەین بە ئامادەكاریی تەواو بۆئەوەی بتوانین لە مانگی حەوتی ئەمساڵدا لە شاری سلێمانی فێستیڤاڵ ئەنجام بدەین.

PUKmedia ڤینۆس تۆفیق 

 

10/6/2021 21:00:00