واین ماروتو: ھه‌ر ھێرشێك دژی عیراق و ھه‌رێم پێشێلكردنی سه‌روه‌ری یاسایه‌

ھاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند، ھه‌ر ھێرشێك له‌ دژی عیراق و ھه‌رێمی كوردستان پێشێلكردنی سه‌روه‌ری یاسایه‌.

واین ماروتو وته‌بێژی ھاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ تویتێكدا له‌ ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نوسیوێتی، ھه‌ر ھێرشێك له‌ دژی حكومه‌تی عیراق و ھه‌رێمی كوردستان و ھاوپه‌یمانان پێشێلكردنی یاسا و سه‌روه‌ری خاكی ئه‌و وڵاته‌یه‌.

ئه‌و تویته‌ی "ماروتو" دوای ھێرشه‌كانی شه‌وی رابردوو دێن، كه‌ به‌ فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی بۆمبڕێژكراو بنكه‌ی سه‌ربازیی "ڤیكتۆریا" له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا كرایه‌ ئامانج و به‌ر له‌و ھێرشه‌ش به‌ سه‌عاتێك، بنكه‌ی سه‌ربازیی به‌له‌د له‌ باكوری به‌غدا به‌ چه‌ند مووشه‌كێكی كاتیۆشا كرایه‌ ئامانج، له‌و دوو بنكه‌یه‌ش سه‌ربازانی ئه‌مریكا و ھاوپه‌یمانان و ھێزه‌كانی عیراق و راوێژكارانی سه‌ربازی جێگیر كراون.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

10/6/2021 16:29:00