خورماتوو.. سیمینارێك بۆ گه‌نجان ڕێكخرا

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 10-6-2021، گروپی گه‌نجانی شار به‌ سپۆنسه‌ری بۆردی ڕێكخراوه‌ جه‌ماوه‌ری و NGO  كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و ناوه‌ندی ڕێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كانی حه‌مرین له‌ هۆڵی ڕۆشنبیری له‌ قه‌زای خورماتوو و له‌ ژێر ناونیشانی "گه‌نجی ده‌ستپێشخه‌ر" سیمینارێك بۆ دكتۆر زانا ئه‌حمه‌د قه‌ساب سازكرد.

له‌ سیمیناره‌كه‌دا كه‌ به‌ ئاماده‌بونی كوڕان و كچانی خوێندكار و مامۆستا و لاوی شاره‌كه‌ به‌ڕێوه‌چو باس له‌ ده‌ستپێشخه‌ری گه‌نجان كرا له‌ سه‌رجه‌م بواره‌كاندا و چۆنێتی گه‌شه‌ پێكردنی تواناكانی گه‌نج.

له‌و باره‌یه‌وه‌ یوسف مه‌حمه‌د ڕێكخه‌ری گروپی گه‌نجانی شار به‌ی PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: ئێمه‌ وه‌ك گروپی گه‌نجانی شار ئه‌مانجمان له‌م سیمیناره‌ بۆ زیاتر به‌رو پێشچونی گه‌نج و هۆشیار كردنه‌وه‌یانه‌ له‌ كۆمه‌ڵگادا بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نج و نه‌وه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو دروست بكه‌ین.

و له‌ كۆتایشدا خه‌ڵاتی ڕێزلێنان به‌خشرایه‌ 10 گه‌نج و ڕێكخراوی نمونه‌یی كه‌ له‌ ماوه‌ی ڕابردودا له‌ بواره‌ جیاجیاكاندا كار و خزمه‌تیان كردوه‌ .

PUKmedia عه‌داله‌ت میعاد/ خورماتوو

10/6/2021 16:20:00