بەغدا.. بەكاتیۆشا بۆردومانی سەربازگەی فیكتۆریا دەكرێـت

ئەمشەو بەكاتیۆشا بۆردومانی سەربازگەیەكی هێزەكانی ئەمریكا لەنزیك فڕۆكەخانەی بەغدا كراوە.

سۆمەریەنیوز لەوبارەیەوە بڵاویكردوەتەوە:" كەمێك پێش ئێستا بەموشەكی جۆری كاتیۆشا بۆردومانی سەربازگەی فیكتۆریا لەنزیك فڕۆكەخانەی بەغدا كراوە". 

ئاماژە بەوەشدراوە: زەنگی ئاگادار كردنەوە لێدراوەو هێزەكان لەئامادەباشیدان".

PUKmedia ئاژانسەكان 

9/6/2021 23:39:00