شەنگال.. تەرمی 11 هاووڵاتی ئێزدی دەگوازرێتەوە بۆ زێدی خۆیان

تەرمی 11 هاووڵاتی ئێزدی كە لە ساڵانی ڕابردوو لە لایەن چەكدارانی داعشەوە كوژرابوون دەگوازرێنەوە بۆ زێدی خۆیان.

لەوبارەیەوە فەهد حامد قایمقامی شەنگال بە وەكالەت بە كوردسات نیوزی ڕایگەیاندووە، ئەو 11 هاووڵاتییە پێشتر لە لایەن چەكدارانی داعشەوە كوژراون و لەهەر سێ گۆڕستانی رەشەكە و شێخ حەسەن و شەرەفەدین بەخاكسپێردراو، بەڵام ئەمڕۆ تەرمی ئەو 11 هاووڵاتییە دەگوزارێنەوە بۆ گۆڕستانی زێدی خۆیان.

PUKmedia کوردساتنیوز

9/6/2021 09:55:00