دوو منداڵ له‌ حه‌وزێكی ماسیدا خنكان

دوو مێرمنداڵ به‌ ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب له‌ گوندی گردخه‌به‌ر سه‌ر به‌ ناحیه‌ی ئاخجه‌له‌ر له‌ حه‌وزی ماسیدا خنكان.

له‌وباره‌یه‌وه‌ گۆران ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی قه‌زای كۆیه‌ به‌ PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 8-6-2021 دوو مێرمنداڵ به‌ ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب له‌ حه‌وزی ماسیدا خنكان.

وتیشی: خێزانی ئه‌و دوو منداڵه‌ وه‌ك پاسه‌وان له‌ یه‌كێك له‌ حه‌وزه‌كانی ماسی له‌ گوندی گردخه‌به‌ر كاریان كردووه‌.

 به‌هۆی هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافیا و بوونی سه‌رچاوه‌ی زێی بچووك كه‌ به‌ درێژایی ده‌یان كیلۆمه‌تر به‌و سنووره‌دا تێپه‌ر ده‌بێت له‌ ئێستادا جوتیاران و هاوڵاتیانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ به‌كێكی زۆریان بۆ دروستكردن و به‌خێوكردنی حه‌وزی ماسی ته‌رخان كردووه‌.

 چه‌ندین هۆكاریش وای كردووه‌ تائیستا ڕووداوی دڵته‌زێنی لێبكه‌وێته‌وه‌ كه‌ دیارترینیان ته‌زوی كاره‌با بووه‌.

PUKmedia کاروان نازم

 

8/6/2021 19:28:00