یۆنان له‌باره‌ی كۆچبه‌رانه‌وه‌ بڕیارێكی نوێ ده‌رده‌كات

نوتیس میتراكیس وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی یۆنان له‌ لێدوانێكدا بۆ ئاژانسه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ، چی تر وڵاته‌كه‌ی مافی په‌نابه‌رێتی ناداته‌ ئه‌و كۆچبه‌ره‌ نایاساییانه‌ی له‌ رێگه‌ی توركیاوه‌ دێنه‌ ناو خاكی یۆنانه‌وه‌.

راشیگه‌یاندووه‌، حكومه‌تی یۆنان راسته‌وخۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ كه‌نارئاوه‌كانی توركیا.

هه‌روه‌ها وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی یۆنان ته‌ئكیدیشیكرده‌وه‌: پێویسته‌ توركیا به‌رپرسیارێتی خۆی سه‌باره‌ت به‌ رێگری له‌ هاتنی شه‌پۆلی كۆچبه‌ران به‌ره‌و وڵاتانی ئه‌وروپا جێبه‌جێ بكات و رێگه‌ نه‌دات بازرگانی به‌ مرۆڤه‌وه‌ بكرێت.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

8/6/2021 16:23:00