قوباد تاڵه‌بانی: ده‌سه‌ڵاته‌كان بۆ ئیداره‌ خۆجێیه‌كان شۆڕده‌كرێنه‌وه‌

قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی ھه‌رێمی كوردستان له‌ كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی سلێمانی ڕایگه‌یاند، به‌م نزیكانه‌ ده‌سه‌ڵاته‌كان بۆ ئه‌نجومه‌نه‌كان و ئیداره‌ خۆجێیه‌كان شۆڕده‌بێته‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ له‌ سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو، قوباد تاڵه‌بانی داوایكرد وه‌ك ئه‌ندامێكی فه‌خری ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ قبوڵی بكه‌ن و ھه‌موو پشتیوانییه‌كی بۆ كاره‌كانیان دووپاتكرده‌وه‌.

له‌ به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا قوباد تاڵه‌بانی داوای له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی كرد دیدگای نوێ بخه‌نه‌ڕوو بۆ پڕۆژه‌ی ستراتیژی له‌ سلێمانی. ھه‌روه‌ھا داوایكرد كار بكه‌ن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕۆتین و خێراتركردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان.

جێگری سه‌رۆك وه‌زیران ڕاشیگه‌یاند، به‌م نزیكانه‌ ده‌سه‌ڵاته‌كان شۆڕ ده‌كرێته‌وه‌ بۆ پارێزگا و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان و به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كان و ده‌سه‌ڵاتی زیاتریان ده‌بێت و پێویسته‌ كه‌ڵك له‌م ده‌رفه‌ته‌ وه‌ربگیرێت بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تی زیاتر به‌ ھاووڵاتیان.

له‌ كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا قوباد تاڵه‌بانی گوێی له‌ پێشنیار و بیروڕای ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی سلێمانی گرت ، له‌ باره‌ی باشتركردنی ئه‌دای ئه‌نجومه‌نه‌كه‌.


PUKmedia

 

01.jpg

02.jpg

03.jpg

05.jpg

8/6/2021 15:40:00