پەروەردەی هەرێم وادەی كۆتایی هاتنی خوێندنی راگەیاند

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان وادەی كۆتایی هاتنی خوێندنی ناو پۆل  و دەستپێكردنی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵ رادەگەیەنێت.

لە راگەیەنراوێكدا كە وێنەیەكی دەست PUKmedia كەوتووە، وەزارەتی پەروەردە رایگەیاندووە: بۆ قۆناغەكانی 1 ی بنەڕەتی تا 11 ی ئامادەیی، رۆژی شەممە( 19-6-2021) كۆتا رۆژی خوێندنی ناو پۆل دەبێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، رۆژی سێ شەممە (22-6-2021) یەكەم رۆژی دەستپێكردنی تاقیكردنەوەكانی خولی یەكەمی كۆتایی ساڵ دەستپێدەكات.

PUKmedia تایبەت

 

8/6/2021 13:05:00