داشكاندنی خوێندن بۆ یه‌كه‌مه‌كان ده‌كرێت

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا داشكاندنی خوێندنی ماسته‌ر بۆ خوێندكاره‌ یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌مه‌كان بكات.


بۆ هاندان و پاڵپشتی كردنی سێ یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆكانی كوردستان كه‌ تاكو ئێستا دانه‌مه‌زراون، ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بڕیاریدا له‌ خوێندنی ماسته‌ر بۆ ساڵی (٢٠١٩-٢٠٢٠) كه‌ له‌ زانكۆكان وه‌رگیراون به‌شێوازی پارالێل، یه‌كه‌مه‌كان به‌ ڕێژه‌ی (٧٥%) و دوه‌مه‌كان به‌ڕێژه‌ی (٥٠%) و سێیه‌مه‌كان به‌ڕێژه‌ی (٣٠%) له‌ كرێی خوێندنی ساڵی دوه‌میان داده‌شكێنرێت.


PUKmedia راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا

8/6/2021 11:53:00