پۆلیسی سلێمانی بكوژێك ده‌ستگیرده‌كات

مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی به‌كره‌جۆ تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه‌ هه‌ستابوو به‌ كوشتی ژنه‌كه‌ی .

شه‌وی ڕ‌ابردوو له‌گه‌ڕ‌ه‌كی به‌كره‌جۆ له‌شاری سلێمانی ده‌نگی ته‌قه‌ بیسترا ، ده‌ستبه‌جێ‌ مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی به‌كره‌جۆ گه‌یشتنه‌ شوێنی ڕ‌وداوه‌كه‌و ده‌ركه‌وت كه‌ پیاوێك فیشه‌كی ناوه‌ به‌ ژنه‌كه‌یه‌وه‌و كوشتویه‌تی و هه‌ڵهاتووه‌ ، به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ( بنكه‌ی پۆلیسی به‌كره‌جۆو نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی كوشتن ) ی ڕ‌اسپارد كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌ ڕ‌وداوه‌كه‌ بكه‌ن و تۆمه‌تبار بدۆزنه‌وه‌و ده‌ستگیری بكه‌ن.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی، دوای لێكۆڵینه‌وه‌كان و گه‌ڕ‌ان و پشكنینه‌كان توانرا له‌ ماوه‌ی سێ سه‌عاتدا تۆمه‌تبار بدۆزرێته‌وه‌و ده‌ستگیربكرێت، له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (م ، ك ، ا)  له‌دایكبووی 1968 به‌بڕ‌یاری دادوه‌ر ڕ‌اگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه‌.

جێی ئاماژه‌یه‌ بكوژو كوژراو له‌پڕ‌ۆسه‌ی هاوسه‌رێتی لێك جیابوونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام له‌ ماڵێكدا پێكه‌وه‌ ژیاون.


PUKmedia راگه‌یاندنی پۆلیسی سلێمانی

8/6/2021 10:46:00