سه‌رۆكی هه‌رێم گه‌یشته‌ ده‌باشان

كه‌مێك پێش ئێستا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته‌ ده‌باشان و له‌لایه‌ن هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه‌ پێشوازی لێكرا.

مه‌به‌ست له‌سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ لای لایه‌نه‌كان زیاتر یه‌كخستنی ماڵی كوردو پته‌وكردنی په‌وه‌ندییه‌كانی نێوان لایه‌نه‌كانه‌ به‌تایبه‌ت له‌ئێستادا كه‌ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی عیراق له‌به‌رده‌م كورد دایه‌و نوسینه‌وه‌ی ده‌ستووریش بابه‌تێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كان ده‌بێت.

هه‌ر ئه‌مڕ‌ۆش نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌مان مه‌به‌ست سه‌ردانی مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕ‌انی كردو له‌لایه‌ن عومه‌ری سه‌ید عه‌لی رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه‌ پێشوازی لێكرا.

بڕیاریشه‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی حزبی سۆسیالیست بكات و له‌گه‌ڵ محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود سكرتێری حزبه‌كه‌ كۆببێته‌وه‌.

جێی ئاماژه‌یه‌، هه‌ردوو جێگرانی سه‌رۆكی هه‌رێم (شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا و مسته‌فای سه‌ید قادر) یاوه‌ری سه‌ردانه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.


PUKmedia فۆتۆ.. جه‌مال سه‌رگه‌تی

3232.jpg

4/5/2021 12:11:00