سلێمانی... نرخی كاره‌بای موه‌لیده‌ راده‌گه‌یه‌نرێت

نرخی سه‌عاتێك ئه‌مپێری كاره‌بای موه‌لیده‌ ئه‌ھلییه‌كان له‌ ناو شاری سلێمانی بۆ مانگی نیسان به‌‌ (38) دینار دیاری ده‌كرێت، هاوكات خشته‌ی پێدانی كاره‌بای موه‌لیده‌ له‌ دوای مانگی ره‌مه‌زان گۆڕ‌انكاری تێدا ده‌كرێت.

ئه‌مڕ‌ۆ سێشه‌ممه‌ (2021.5.4)  لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده‌ ئه‌ھلییه‌كان، له‌سه‌ر بنه‌مای‌ نرخی سوته‌مه‌نی له ‌بازاڕ‌ه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نرخی كاره‌بای موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كانی بۆ مانگی چوار (نیسان)ـی ‌به‌ (38) سی و هه‌شت دینار بۆ یه‌ك سه‌عات/ئه‌مپێڕ‌ كاركردن دیاریكرد، كه‌ دیاریكرد‌.

كاركردن و ته‌رخانكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كانه‌وه‌ بۆ هاووڵاتیان له‌نێوان (50) بۆ (70) سه‌عاته‌ به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێڕ‌ كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی بۆ ئه‌و مانگه‌ له‌ نێوان دو هه‌زار بۆ دو هه‌زار و (500) دیناره‌، به‌هۆی جیاوازی كارپێكردنی موه‌لیده‌كان له‌گه‌ڕ‌ه‌كێك بۆ گه‌ڕ‌ه‌كێكی دیكه‌، نرخی ئه‌مپێڕ‌ێك كاره‌بای موه‌لیده‌ گه‌ڕ‌ه‌كێك بۆ گه‌ڕ‌ه‌كێكی دیكه‌ جیاواز ده‌بێت.

خشته‌ی كارپێكردن و دابینكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كانه‌وه‌ بۆ مانگی پێنج (ئایار) تا كۆتایی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز پێدانی كاره‌بای موه‌لیده‌ له‌سه‌عات (12)ـی نیوه‌ڕ‌ۆ بۆ سه‌عات (4)ی به‌ره‌به‌یان ده‌بێت، له‌و ماوه‌ی دیاریكراوه‌ هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتمانی كوژایه‌وه‌ پێویسته‌ موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان له‌ماوه‌ی (10) ده‌قیقه‌ كاریان پێ بكرێت، به‌ڵام له‌دوای مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز گۆڕ‌انكاری تێدا ده‌كرێت.

PUKmedia  راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

4/5/2021 11:38:00