وێنه‌.. سه‌رۆكی هه‌رێم سه‌ردانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كات

كه‌مێك پێش ئێستا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته‌ مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سلێمانی و له‌لایه‌ن عومه‌ری سه‌ید عه‌لی رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌كه‌وه‌ پێشوازی لێكرا.

مه‌به‌ست له‌سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ لای لایه‌نه‌كان زیاتر یه‌كخستنی ماڵی كوردو پته‌وكردنی په‌وه‌ندییه‌كانی نێوان لایه‌نه‌كانه‌ به‌تایبه‌ت له‌ئێستادا كه‌ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی عیراق له‌به‌رده‌م كورد دایه‌.

بڕیاره‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ده‌باشان سه‌ردانی یه‌كێتی بكات و چه‌ند پرسێكی گرنگ تاوتوێ بكه‌ن.


PUKmedia  فۆتۆ.. جه‌مال سه‌رگه‌تی

LATE-OKEY.jpg

4/5/2021 10:59:00