سه‌رۆكی هه‌رێم سه‌ردانی یه‌كێتی ده‌كات

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردسێتان له‌سلێمانی سه‌ردانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بكات.

به‌پێی زانیارییه‌كانی PUKmedia ئه‌مڕۆ 4-5-2021 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات و له‌ده‌باشان له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌.

مه‌به‌ست له‌سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ لای یه‌كێتی و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان زیاتر یه‌كخستنی ماڵی كوردو پته‌وكردنی په‌وه‌ندییه‌كانی نێوان لایه‌نه‌كانه‌ به‌تایبه‌ت له‌ئێستادا كه‌ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی عیراق له‌به‌رده‌م كورد دایه‌.


PUKmedia تایبه‌ت

4/5/2021 09:40:00