دیالە .. داعش پەلاماری هێزەكانی پۆلیس دەدات

ئەمشەو جارێكی تر لەسنوری پارێزگای دیالە تیرۆرستانی داعش پەلاماری هێزەكانی پۆلیسیان داوەو شەڕی سەخت بەردەوامە.

عەباس ئەحمەد چالاكوانی سیاسی بۆ PUKmedia ووتی: ئەمشەو لەگوندی دوخلەی سەربە ناحیەی جەدیدە لەسنوری دیالە داعش پەلاماری هێزەكانی پۆلیسی داوە.

وتیشی: شەڕی سەخت لەنێوان پۆلیس و داعشدا روویداوەو بەپێی زانیاریە سەرەتاییەكان تاكو ئێستا پۆلیسێك بریندارە.

هاوكات لەسنوری ناحیەی رەشادی سەربە كەركوكیش داعش پەلاماری هێزەكانی حەشدی شەعبی داوە.

PUKmedia  تایبەت 

 

4/5/2021 01:16:00